سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان
2018-12-12 (الاربعاء) [ جامعة التنمية البشرية ]
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی زانستخوازی به‌رده‌وام و دڵنیایی جۆری، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خه‌ڵاتی رێز لێنان ده‌به‌خشێته مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایانی زانكۆ رۆژی ١٢\١٢\٢٠١٨ له هۆڵی سیمیناره‌كان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی مه‌راسیمێك بۆ رێزلێنان له مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كانی زانكۆ بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ ساز كرا كه له پرۆسه‌ی (دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام) سه‌ركه‌وتون و زۆرترین خاڵیان به‌ده‌ستهێناوه.
له وته‌یه‌كیدا به‌رێز پرۆفیسۆر د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ستخۆشی له ته‌واوی مامۆستایان كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوبونه‌كانیان و رۆڵیان له‌به‌ره‌وپێش بردنی ئاستی زانستی زانكۆدا و داوای لێ‌كردن كه زیاتر له خزمه‌تی خوێندكاران‌دا بن و به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان و په‌ره‌پێدان به توانا زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانیان.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌رێز پروفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.سوهەیب ئامێدی، داتا‌و زانیارییه‌كانی دڵنیایی جۆری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی خسته‌روو سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی زانستخوازی به‌رده‌وام و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه جێگه‌ی دڵخۆشییه له سێكته‌ری دڵنیایی جۆری و به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پله‌ی یهكهمدابووهو وتیش: "ئامانجی زانكو ئه‌وه‌یه بۆ ساڵی ئاینده چالاكییه‌كان زیاتر بكات".
له كۆتاییشدا سه‌رۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی رێز لێنانی به‌خشییه مامۆستا یه‌كه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كان كه به پێی داتا‌و زانیارییه‌كانی دڵنیایی جۆری له (پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام) سه‌ركه‌وتون و زۆرترین خاڵیان به‌ده‌ستهێنابوو له ساڵی رابردودا.