سیمیناری قراءة في قانون العقود الفرنسي الجديد
2018-12-04 (الثلاثاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى ( قراءة لقانون العقد الفرنسي الجديد 2016)پێشكهش كرا.
ڕۆژی سێشهممه كاتژمێر یهكی پاشنێوهرۆ بهرواری ٤ \١٢\٢٠١٨ به ئامادەبوونى بهشێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج لە هۆڵی 128ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی سیمینارێكدا و گفتوگۆو له سهر (قراءة في قانون العقود الفرنسي الجديد) له لایهن بهرێز م.ئاسۆس نامق براخاس مامۆستای یاسای مهدهنی له بهشی یاسا كرا.
لهم سیمینارهدا مامۆستای ناوبراو باسى له یاسای شارستانی فەرەنسی كرد وهك یەکێک لە گرنگترین ئەو سیستەمە یاساییانەی کە زۆرینەی وڵاتی جیھان لە دارشتنەوەی یاساکانیاندا سوودی لێ دەبینن، میژووی ئەم یاسایە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە کە لە ساڵی(١٨٠٤) یاساکە بەرکار کراوە، تا رۆژگاری ئەمرۆش دەقەکانی کاریان پێدەکرێت، بەلام بەھۆی پێش کەوتنی ریتمی ژیان و گۆرانی پەیوەندیە داراییەکان وای خواست کە ھەندێک لەبرگەکانی ئەم یاسایە ھەموار بکرێنەوە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی یاسای گرێبەیستەکانی نوی فەرەنسی دەربچێت بۆ ریکخستنەوەی بواری گرێبەست لە فەرەنسا بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەکانی کۆمەڵگا.
لە دیارترین ئەو تێبینیانەی بەدیم کرد لە یاسا نوێکەدا بریتی بوو لە:
١.یاسادانەری فەرەنسی پێناسەی گرێبەستی بەرفراون کردووە بەجۆریک سەرجەم رێککەوتنەکانی نێوان لایەنەکان ببن بە گرێبەست.
٢.رێکخستنی قۆناغی دانووستان بۆ گرێبەست(مرحلە المفاوچات)،وە پابەندکردنی لایەنەکانی دانووستان بە نیەت پاکی و پێدانی زانیاری بەلایەنی بەرامبەر.
٣.ریکخستنی گرێبەستی الکترۆنی
٤.گۆرینی بابەتی گرێبەست و ھۆکارەکەی بە ناوەرۆکی گرێبەست.