زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ( ﷺ )ی سازکرد
Search

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر ( ﷺ )ی سازکرد


2018-11-28 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

زیندوو ڕاگرتنی بابەت و یادە هەمەجۆرەکان،لە تایبەتمەندی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە،وێڕای ئەوەی بەڵگەیە لەسەر پەیوەست کردنەوەی زانکۆ بەکۆمەڵگە و بابەتەکانی جێگای بایەخی جڤاتەوە.
هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەم ڕووەوە و یەکەم بوونی ،گەواهی ئەم ڕاستییە یە و بەڵگەو شایەتی پێشەنگ بوون و داهێنەری ئەم زانکۆی گەشەپێدانە لەم ڕووانگەشەوە.
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەندین ئۆرگانی بۆ ڕێکخستن و بایەخدان بە م بوارانە پێکهێناوە ،لە بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و یەکەی کاروباری خوێندکاران و لیژنەکانی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیری لە سەرجەم کۆلێجەکان،کەبەگشتی کار لەسەر بایەخدان بەیادەکان و بەهرەی خوێندکاران دەدەن.
لەم چوارچێوەیەدا ،ئەمڕۆ،ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۸-۱۱-۲۰۱۸ ،زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگێکی شایستەو ڕازاوەی لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د. علی قرداغی سازکرد.
لەوئاهەنگەدا وێڕای ئامادەبووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجوومەن و مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ، بەگشتی خوێندکارانی زانکۆ بە سۆز و خۆشەویستییەکی پڕ لە تینەوە بەشداریان کردبوو کە بەڵگەی فیترەت پاکی نەتەوەی کوردوو خۆشەویستی نەوەی نوێیە بۆ پێغەمبەرەکەیان کە باڵاترین نموونەی فێرکار و پەروەرشیارە.
لەو ئاهەنگەدا وێڕای شیرینی بەخشینەوەو خۆشحاڵی دەربڕین،خوێندکاران بەچەندین بڕگەی هونەری ،تایبەتمەندیان دابووە چۆنییەتی ئاهەنگەکە،ئەمە وێڕای ئەوەی مامۆستاو کەسایەتی ئەکادیمی (د.محمد خانی) لەئاهەنگەکەدا بە وتارێک بەشداربوو.
ئەوەی شایەنی باسە لەم ئاهەنگەدا وێڕای بەشداری بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری،خوێندکارانی بەهرەمەندی کۆلێجمان ،بەسوپاسەوە بەبەهرە جیاوازەکانیان،ئاهەنگەکەیان ڕازاوەتر کردبوو.
پیرۆزبێت یادی مولودی فەخری کائینات.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی    uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی