کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری ئاهەنگێکی بۆ بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم سازکرد
2018-11-26 (الاثنین) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]
ڕۆژی دووشەممە، بەرواری ۲٦-۱۱-۲۰۱۸، کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری به مهبهستی پێشوازی و بەخێرهێنانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاهەنگێکی شایستەی سازکرد.
لەدەستپێكی ئاههنگهكهدا كه له لەهۆڵی پرۆفیسۆر د.عهلی قهرهداغی بهرێوهچوو، بەڕێز ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. محسن ابراهیم احمد، لە وتارێکدا وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی خوێندکاران تیشکی خستە سەر قازانج نەویستی ئەم زانکۆیە و ناوبانگی زانستی و یەکەمی لە پێوەر و کێبڕکێکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم و هەروەها پێشەنگی زانکۆی گەشەپێدان لە پەیڕەویکردنی سیستمی (بۆڵۆنیا) کە سیستمێکی پێشکەوتووی جیهانییە.
دواتر بەڕێزیان ئاماژەیدا بەوەی کە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەبازاڕی کاردا پێگهو ناوبانگی تایبهت بهخۆی ههیه، بۆیه خوێندكار پێویسته له ئاستی زانستی و ئاکاریدا کوالێتی خۆی بەرز بکاتەوەو تەمەنی زانکۆی پڕ لە ئەزموونی زانستی بکات تا بتوانێت بۆ ئایندەی نەتەوەو نیشتمانەکەی پڕ لەخزمەت و بەخشش بێت.
دواتر ئاهەنگەکە لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی دووەمهوه بەچەند بڕگەیەکی هونەری، لەوانە: گۆرانی، شانۆگەری، سەرگوزشتە، ڕازێنرایەوە، کە بەگشتی بەرهەمهكان دەربڕی کارامەیی و بەهرەداری ئەو خوێندکارە لاوانەبوو، جگە لەوەی بهخێرهێنان و دهربرینی خوشهویستی بوو بۆ خوێندكارانی قۆناغی یهكهم.