ڕۆژی عەتررێژکردنی زانکۆ ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی  خولی حەوتەمی دەرچووانی سازکرد
Search

ڕۆژی عەتررێژکردنی زانکۆ ... زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی  خولی حەوتەمی دەرچووانی سازکرد


2018-11-13 (الثلاثاء) [ کلیة اللغات ]

هەموو چاویان لەم ڕۆژەیە و ئاسمانیش لەوسەرەوە خەریکە دەشتودەری ئێرە ئەشواتەوە، بۆنی زەوی، ڕەنگی باران، جوانییەکیترو فەزاییەکیتر بە یادی یەکەمین ڕۆژی زانکۆ و بەیادی هەزاران یادەوەری شیرین،  شەڕەتۆپەڵی گۆڕەپانی زانکۆ و خولی یاری و کەرنەڤاڵ و سەیرانێکی بەهاری و خوێندنی وانەیەک لە باخچەکانی زانکۆیا.

 ئەم ڕۆژانە هەواڵ کۆکردنەوەی یادەوەرییەکان و مانشێت عەترڕێژکردنی زانکۆ و ئێڤێنتی دەرچوونی پۆلێکیتری شانازییەکانی زانکۆیە.

لە ژێر چاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی زانکۆ و بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆ ئاهەنگی دەرچووی خولی حەوتەمی دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەکەدا وتاری لیژنەی ئامادەکار و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشکەش کرا. لە میانەی وتەکەیدا بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پیرۆزبایی لە دەرچوونی پۆلێکیتری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کرد و هیوای خواست بتوانن باڵوێزێکی سەرکەوتووی زانکۆ بن لە ناو کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی و نێودەوڵەتی و ڕاشیگەیاند: دەرگای زانکۆ هەمیشە بۆیان کراوەیە و زانکۆ هەوڵ دەدات لە دەرفەتە جیاوازەکاندا بەشداری کارایان پێبکات.

کەسوکاری خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ بە جلی ئاڵوواڵاوە چاوڕەوانی بڕیارە مێژووییەکە بوون، ئەم چاوەڕوانیە لەو پاییزە ئەچێ دایک و باوکەکان چاوەڕێی یەکەم ڕۆژی قوتابخانەن بکرێتەوە و دەستی منداڵەکانیان بگرن و بیانبەنە پۆلی یەکەمی سەرەتایی، ئەم ڕۆژە پاش چاوەڕوانییە درێژەکانی شەوانی تاقیکردنەوە و ڕۆژانی شەکەتی و ماندووبوون و دڵەخورپەی دایکاکانە، ئەمڕۆ ئیتر چاوەڕوانییەکان کۆتاییان دێ، شادی دەگاتە دڵی گەورە و بچوک، خێزان و کەسوکارو ئازیزان.

خوێندکارانی زانکۆ بە یەک دەنگ سوێند دەخۆن بە خوای گەورە دڵسۆزی ئەم وڵاتە بن و بڕوانامەکانیان بخەنە خزمەتی کۆمەڵگەوە،  پێشنیوەڕۆ ئاسمان بارانیی و باران بۆنی زەوی خۆش کرد، کەچی ئێستا وا قاقا و دڵخۆشی و باوەشی گەرمی دایکەکان و فرمێسکی شادی باوکەکان عەتررێژی ئەم ناوە ئەکەن. هەمووان گوێ قوڵاخ، سەرۆکی زانکۆ دێتەوە سەر ستەیج و بە دەنگێکی بەرز کۆتایی بە چاوڕوانییەکان دێنێت" بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە بەخشینی بڕاوانامەی بەکالۆریۆس بەو خوێندکارە بەڕێزانەی لە بەردەمماندا وەستاون"، دەنگی چەپڵە و مارشی زانکۆ دەگەنە ئاسمان و دڵخوشی سەرتاپای زانکۆ ئەگرێ. 

لە مەراسیمەکەدا خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشدارییان کرد و بوونە میوانی دڵخۆشییەکانی دەرچووانی بەشی ئینگلیزی و عەرەبی کە سەرتاپا دڵخۆشییان ئەپرژاندە خێزان و کەسوکار و هاوڕێکانیان، ئەمڕۆ زۆرترین وێنە گیرا، زۆرترین ڕەنگ ڕێژرا، ئەمڕۆ زۆرترین یادەوەری تۆمارکران، زۆرترین جوانی بینرا، بەڵام ئەوەی بوویە سیمبوڵی ئەمڕۆ ئەو پێکەنینە جوانە بوو، خرایە دڵی دایک و باوکی دەرچووانەوە، دروود بۆ دڵخۆشییەکانی چوار ساڵی زانکۆ و دروود بو عەتررێژکردنی ئەم وڵاتە، سەربەرزی بۆ دەرچووانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی