دکتور عبدالرزاق سه‌نھوری (کورتەیەک لە ژیاننامەو رۆڵی لە پێشخستنی یاسای شارستانی)
2018-11-13 (الثلاثاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
به‌سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاسا‌و ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى دکتور عبدالرزاق سه‌نھوری(کورتەیەک لە ژیاننامەو رۆڵی لە پێشخستنی یاسای شارستانی ) پێشكه‌ش كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌رۆ به‌رواری 13 \١1\٢٠١٨ به ئامادەبوونى به‌شێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران لە هۆڵی 128ى ته‌لاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیمینارێكدا و گفتوگۆ‌و له سه‌ر (دکتور عبدالرزاق سه‌نھوری(کورتەیەک لە ژیاننامەو رۆڵی لە پێشخستنی یاسای شارستانی ) ) له لایه‌ن به‌رێز د.سامان فوزي سه‌رۆكی به‌شی یاسای به‌یانیان ومامۆستای یاسای مه‌ده‌نی له به‌شی یاسا كرا.
له‌م سیمیناره‌دا مامۆستای به‌رێزیان بە کورتی تیشکى خسته سەر سیفاتەکانی کەسێتی سەنھوری و ھۆکاری دەرکەوتن و داھێنانی لەیاسادا بە گشتی ولە یاسای شارستانی بە تایبەتی..کە چۆن شانازی بە نەتەوەکەی و که‌لتور و زمانەکەی کردوەو چۆن بەشداری لە خەم وناخۆشیەکانی ووڵاتەکەی کردووە بۆ بەدەستھێنانی ئازادی ودیموکراسی ،چۆن خۆی قەتیس نەکردووە لەناو یەک لق لە لقەکانی یاسا و گرنگی بە ھەموو لقەکان داوە.
پاشان باسی رۆڵی سەنھوری کرد لەپێشخستنی یاسای شارستانی بە سود وەرگرتن لە کلتور و شەریعەتی ئیسلامی لەلایەک و لە تازەگەری و زانستی تازەی رۆژئاوا لەلایەکی دیکە..
لەکۆتایی دا باسی گرنگرنترین شاکارەکانی کرد لە بۆارەکانی یاسای شارستانی و دەستور ویاسای بازرگانی و تاوانکاری و زمان و فقھی ئیسلامی کە زیاتر لە ١٥ ھەزار لاپەرەی لەبارەیانەوە نوسیوە..