رێوره‌سمی حهوتهمین خولی ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو
2018-11-12 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]
به چاودێری به‌رێز د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز پروفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و به ئاماده‌بوونی به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كان و كه‌سوكاری خوێندكاران ئه‌مرۆ ٢٠١٨/١١/١٢ ئاهه‌نگی حهوتهمین خولی ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به رێوره‌سمی هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌ی خوێندكارانی ده‌رچوو ده‌ستی پێكرد.
پاشان وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ له لایه‌ن به‌رێز د. ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا پیرۆزبایی له خوێندكاره ده‌رچووه‌كان كرد و وتی: سوپاس بۆ خودا زانكۆكه‌مان ئه‌مساڵیش توانی پۆلێكی تری خوێندكاری كارامه و دڵسۆز پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌مان بكات و درێژه به په‌یامی زانست و پێگه‌یاندن بدات.
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاری لیژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ كلیك لێره بكه)
دواتریش به‌رێز پرۆفیسۆر د. مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێرای پیرۆزبایی كردن له خوێندكاره ده‌رچووه‌كان وتی: ئێوه كه ئه‌مرۆ بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس وه‌رده‌گرن دڵنیاین كه نمونه‌ی جوان و سه‌ركه‌وتن له مه‌یدانی كاردا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و گه‌ر ده‌رفه‌تی كاركردنتان بۆ بره‌خسێت ئه‌وا ده‌بنه باشترین ده‌رچوان و ئه‌زمونی نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و جێ ده‌ستتان دیار ده‌بێت له بازاری كاردا چونكه ده‌رچووی زانكۆیه‌كی نمونه‌یی و سه‌ركه‌وتوون. وتیشی: زانكۆ ئه‌مساڵ كۆلیجێكی نوێی كردوه‌ته‌وه‌و له پلانیشماندایه له ساڵانی داهاتوودا كۆلێجی تر بكه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رێزیان باسی له رۆڵی گرنگی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارێتی كرد له خزمه‌تكردن به گه‌لی كوردستان و وتی: به‌رێز پرۆفیسۆر د.علی قه‌ره‌داغی به كردنه‌وه‌ی ئه‌م زانكۆیه خزمه‌تێكی تری پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌مان كردووه هه‌روه‌ك چۆن ده‌یان ساڵه له بواری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستاندا جێده‌ستی دیاره.
(بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاری سه‌رۆكی زانكۆ كلیك لێره بكه)
له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا خوێندكاران سوێندی ده‌رچونیان خوارد كه دڵسۆز بن بۆ كوردستان و ئه‌مه‌كدار بن له كار‌و پیشه‌یاندا. له كۆتاییدا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له‌سه‌ر داوای راگری كۆلێجه‌كانی زانكۆ بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌خشییه سه‌رجه‌م ده‌رچووان.
شایانی باسە لەم خولەدا كە حەوتەمین خولی دەرچووانی زانكۆكەمانە، (1017) خوێندكار لە سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆ بڕوانامەی بەكالۆریۆس وەردەگرن، بەم شێوەیە: كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا (178) خوێندكار، كۆلێجی زمان (177) خوێندكار، كۆلێجی یاسا‌و رامیاری (175) خوێندكار، كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری (487) خوێندكار.
(بۆ دابه‌زاندنی رێبه‌ری ده‌رچووانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كلیك لێره بكه)