حضور الضحية
2018-11-06 (الثلاثاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
بهسهرپهرشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاساو ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى (حضور الضحية) پێشكهش كرا.
ڕۆژی سێشهممه كاتژمێر یهكی پاش نێوهرۆ بهرواری 6 \١1\٢٠١٨ بهئامادەبوونى بهشێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆليج و ژمارهیهك له خوێندكاران لە هۆڵی 129ى تهلاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوهی سیمینارێكدا و گفتوگۆو له سهر (ئامادهبوونی قوربانی) له لایهن بهرێز تحسین حمه غریب مامۆستا له بهشی یاسا كرا.
لهم سیمینارهدا مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته سهر سیستەمی یاسایی و سیاسی لەسەر مرۆڤناسی و گەردوونناسی كه دروست بووە.
ھەر لێرەوە سیستەمی یاسایی یۆنانی و رۆمی و ئیسلامی و مەسیحی و مۆدێرن جودا بوونەتەوە.
یەکێک لە جیاوازییەکانی دەروونناسی تازە لەتەک دەروونناسی کۆن بریتییە لەوەی لە دەروونناسی کۆندا مەیدانەکانی ناوەوەی مرۆڤ بریتین لە چوار( جیھانی باوەرەکانی مرۆڤ ، جیھانی ویست و ئیرادە، جیھانی وتن، جیھانی کردن). ئەمە لە کاتیکدا لە دەروونناسی نوێدا دەبنە پێنج، چونکە جیھانی ( سۆز و ئیحساس و ھەڵچوونەکان) دەچێتە پاڵ ئەو چوارەی پێشوو.
بابەتی ئامادەبوونی قوربانی دەچێتە ناو ئەو جیھانەی پێنجەمەوە.
ئێمە لە یاسادا پێشتر ئامادەبوونەوەی تاوانبار لە مەیدانی تاوانمان لە زانستەکانی تایبەت بە تاوانەوە باس کردوە بە تایبەت لە بواری لێکۆڵینەوەدا.
ھەنوکە باسی (ئامادەبوونی تاوان لە دژکراو(المجنی علیە) ئامادە لە مەیدانی تاواندایە.
کەواتە مەبەست لە زاراوەی (ئامادەبوونی قوربانی) چییە؟ کە لە دەروونناسییەوە(وەک خواستەیەک(استعارە)) گوازراوەتەوە بۆ کایەکانی دیکەی وەک سیاسەت و یاسا.
پێناسە: دیاردەیەکی دەروونییە کە تێیدا بارمتەگیراو ھاودڵی و ھاوسۆزی و ھەستی ئەرێنی بەرامبەر بارمتەکەرەکەی پیشان دەدات، ئەم وەفاداری و ھەستە بە رادەیەکە کە ئەو کەسەی ھەرەشەی لەسەر ژیان و ماڵ و ئازادی بامرتەکە ھەبووە بەرگری لە بامتەکەرەکەی خۆی دەکات و بەشێوەیەکی بە ویستانە ملکەچی دەبێت.
دەربارەی ھۆکارەکەی رای جیاواز ھەیە، بە شێوەیەکی گشتی دەووترێت ( میکانیزمێکی بەرگریی)یە
یاخود تایپێک لە کەسایەتییە( کاست).
لە لایەن پسپۆری دەروونی و شارەزا لە تاوان (نیلز بیجیروت) لە
ساڵی( ١٩٧٣) لەکاتی برینی بانکێکدا لە سوید کە بارمتەکراوەکان بەرگریان لە بارمتەکەرەکەیانکرد ناونرا(Stockholm syndrome)(سوندرۆم ستۆکھۆڵم) چونکە ئەو رووداوە لە ستۆکھۆڵم روویدا.
ئەم دیاردە دەروونییە لە لایەن سیستەمە ستەمکارەکانەوە بۆ کۆنترڵکردنی کۆمەڵگە بەکار دەھێنرێت .
چونکە لە سەدا ھەشتی کۆمەڵگە ئەگەری ئەم دیاردەیە لەناو ئەواندا بوونی ھەیە و دەچنەوە بۆلای ئەو ستەمکارەی تاوانی بەرامبەر ئەوان کردوە کە بۆ کۆنترڵکردنی لە سەدا نەوەدەکەی دیکەی کۆمەڵگەی لە رێگەی لە رێگەی خولقانی کۆمەڵگەی دروستکراو