ڕێنمایی پڕۆسەی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو
Search

ڕێنمایی پڕۆسەی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو


2018-11-05 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]

خوێندکاری ئازیز، پیرۆزبایی وەرگرتنت لێدەکەین لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی. لە سبه‌ینێ روژی (٦-١١-٢٠١٨) ەوە دەتوانیت سەردانی زانکۆ بکەیت بۆ تەواوکردنی مامەڵەی وەرگرتنت. لەکاتی سەردانکردنتان پێویستە ئەم بەڵگەنامانەتان پێبێت:
1. پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
2. کارتی زانیاری.
3. کرێی خوێندن (نیوەی کرێی خوێندن).
هەروەها تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1. لەڕێگای ئەم لینکەوە (http://uhd.edu.iq) دڵنیابەرەوە کە ناوت دەرچوە. ئەگەر ناوت دەرنەچوبو ئەوا چاوەڕێی لیستی نوێ بکە.
2. سەردانی بەشی وەرگرتن بکە لە بینای (C).
3. سەردانی کۆلێجەکەی خۆت بکە.
4. دوای خۆ ناساندن داوای ئەم بەڵگانە بکە:
a. نوسراو بۆ خوێندنگاکەت یان ئەو شوێنەی پێشتر لێی وەرگیراویت بۆ هێنانی بڕوانامەی ڕەسەن.
b. کارت (ID خوێندکار, بۆ ئەوەی هاتنەژورەوەی زانکۆت بۆ ئاسان بکات و بتوانیت لە بانک کرێی خوێندنی پێ بدەیت.
5. بەزوترین کات بڕوانامەی ڕەسەن بێنە و کرێی خوێندن (نیوەی کرێی ئەمساڵی خوێندنەکەت) بدە لە بانکی دیجلەو فوڕات (لقی زانکۆ لەناو زانکۆ یان لقی سەرەکی لە بازاڕی جگەرەکە)
6. دوای ئەوەی ناوت لە لیستی دەرچواندا هەبو وە کرێی خوێندنت دا و بڕوانامەی ڕەسەنت هێنا دەبیتە خوێندکار.
7. دواتر لەکاتێکی گونجاودا سەردانی یەکەی پێناس بکە بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکەت لە بینای (B).
خوێندکاری ئازیز تەنها مۆڵەتی (72) كاتژمێرت هەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانت، دواتر ناوت دەسڕێتەوە و مافی وەرگرتن و سکاڵات نامێنێت. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە (http://reg.uhd.edu.iq/).

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی