ڕاگری کۆلێجی زمان: ساڵی نوێ دەکەینە دەرفەتی زێڕین و هەنگاوی گەورەی ئەکادیمی
Search

ڕاگری کۆلێجی زمان: ساڵی نوێ دەکەینە دەرفەتی زێڕین و هەنگاوی گەورەی ئەکادیمی


2018-10-29 (الاثنین) [ کلیة اللغات ]

ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لەگەڵ مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی بەشەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کۆبوویەوە.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥\١٠\٢٠١٨ بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە گفتوگۆیەکی کراوەدا بابەتێکی پێشکەشی مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی كۆلێج کرد.

لە سەرەتای بابەتەکەدا، راگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سوپاسی هەوڵ و دڵسۆزی و لێبڕاوی مامۆستایانی کۆلێجی زمانی کرد بەرامبەر بە پابەندبوون و دڵسۆزییان بۆ زانکۆ و ستایشی پەیوەندی بەهێزی مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی زمانی کرد.

 دکتۆر رەئوف کەریم تیشکیشی خستەسەر بەرنامە و پلانی کۆلێجی زمان بۆ ساڵی نوێی ئەکادیمی 2018-2019 و جەختیلەوەکردەوە کە دەرفەتی زێڕین بۆ لێهاتووی خوێندکاران دەڕەخسێنن و هەنگاوی گەورەی ئەکادیمی دەگرنە بەر بۆ کۆلێجی زمان و ستافەکەی و خوێندکارەکانی تا زیاتر بتوانن لە بوارەکانی خوێندن، توێژینەوە، پەیوەندی زانکۆ و کۆمەڵگە و بواری ڕۆشنبیری کۆلێج پەرە بە ڕووی گەشی زانکۆ و کۆلێج بدەن.

لە کۆتایی گفتوگۆکەشدا بە پرسیار و پێشنیار مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی زانکۆ ڕای خۆیان خستەڕوو.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی