دڵنیایی جۆری کۆلێجی ياساو ڕامیاری سيمينارێك ڕێکدەخات
2018-10-29 (الاثنین) [ کلیة القانون و السیاسة ]
نظام التدخل التمیزي في الدعوى الجزائية
به‌سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاسا‌و ڕامیارى سيمينارێك بە ناونیشانى (نظام التدخل التمیزي في الدعوى الجزائية) پێشكه‌ش كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 28 \١٠\٢٠١٨ به‌ئامادەبوونى به‌شێك له مامۆستایانى كۆليج چه‌ند پارێزه‌رێكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران لە هۆڵی 129ى ته‌لاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیمینارێكدا و گفتوگۆ‌و له سه‌ر (نظام التدخل التمیزي في الدعوى الجزائية) له لایه‌ن دادوه‌ر عبدالكریم حیدر علی ئه‌ندامی دادگای ته‌میزی هه‌رێمی پێشینه و مامۆستا له به‌شی یاسای كۆلیجهكهمان كرا.
له‌م سیمیناره‌دا دادوه‌ری به‌رێز تیشكی خسته سه‌ر
- مانای سیسته‌می ده‌ست تێوه‌ردانی ته‌مییزی (تدخل التمییزی) له داوای سزایدا
- وه ئامانج له سیسته‌مه تهمێزییهكه.
- ئه‌ولایه‌نه‌ی كه تایبه‌تمه‌نده به بینینی ته‌ده‌خوله تمیزییهكه
- وه ئه‌و رێسا شهكڵیانهی كه پێویسته له داوای تهدهخولهكهدا هه‌بێت.
- هه‌روه‌ها ئه‌و دادگایانه‌ی كه بڕیار و حوكم و رێوشوین و فه‌رمانه‌كانیان قابیلی ته‌ده‌خولی ته‌میزن
له كۆتایی سیمیناره‌كه وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌و گفتوگۆی له سه‌ر كرا