له‌ گه‌شتێكی زانستیدا خوێندکارانی به‌شی کارگێڕی کار بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌
Search

له‌ گه‌شتێكی زانستیدا خوێندکارانی به‌شی کارگێڕی کار بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌


2018-10-24 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

خوێندکارانی کۆلێجی کارگێری و ئابووری – کارگێڕی کار، لە بەردەوامی گەشتە زانستییەکانیاندا بۆ دام و دەزگاکانی نێو کۆمەڵگە بە مەبەستی زانستخوازی پرکتیکی، بە سەرپەرشتی مامۆستا ( نیشتمان عثمان محی الدین) مامۆستای وانەی (نظرية المنظمة والسلوك التنظيمي) گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی) بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم.

وێڕای پێشوازیان لەلایەن بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەري بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، لە هۆڵی تایبەت بە کۆبونەوەکان ڕوونکردنەوەو زانیاری پێویست درا بە خوێندکاران سەبارەت بە  شێوازی بەڕێوەبردن و کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و باسیان لە پەیکەری ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کرد لە ڕووی سەرمایەی مرۆیی و شێوازی پەیوەندییە کارگێڕییەکان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەکان.

لە کۆتاییشدا لەلایەن مامۆستاو خوێندکارانەوە چەند دیارییەک بەخشرایە منداڵانی سودمەند لە خانەی کوڕان.

جێگای ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە، ئامانجی کاری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بریتییە لە خزمەتکردنی کەسانی بە تەمەن و مناڵانی بێ لانەو پەرتەوازە، ئەمە وێڕای سەرپەرشتیکردن و چاودێری کردنی سەرجەم دایانگاکانی سنوری پاریزگای سلێمانی.

سوپاس و پێزانین بۆ (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی)  بۆ کارئاسانی و بەدەمەوەهاتنیان.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی      

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی