ۆركشۆپی (Learning, Thinking and Working)
Search

ۆركشۆپی (Learning, Thinking and Working)


2017-04-01 (البست) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 22/1/2017 بەشی دڵنیایی جۆری كۆلێجی كارگێڕی و ئابووری لە هۆڵی خوێندنەوەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ۆركشۆپێكی ڕێكخست بۆ بەڕێز دكتور محمد مصطفی زەڵمی، پسپۆر لە كارگێڕی كاردا، لە بواری فێركردن و پۆلینی مرۆڤەكان بەسەر جۆری فێربووندا. تێیدا ئاماژە كرا بۆ تێۆرەی (David Kolb) كە باس لە پۆلێنی مرۆڤەكان دەكات بۆ شێوازی فێربوون. كاركردن و بڕیاردان. هەروەها تێگەیشتن لە خود و كرۆكی سروشتی خود، هەروەها تیگەیشتن لە بەرامبەر. لە ۆركشۆپەكەدا هەڵسەنگاندن كرا بۆ بەشداربووان و پۆلێن كران بۆ 9 پۆلی جیاواز كە بریتین لە (Imagining, Experiencing, Initiating, Reflecting, Balancing, Acting, Analyzing, Thinking and Deciding).

 

uhd.edu.iq : University of Human Development

uhd.edu.iq : University of Human Development