خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا
Search

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی کارگێڕی کار گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا


2018-10-24 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

لە بەرواری ٢٣ – ١٠ – ٢٠١٨، خوێندکارانی کۆلێجی کارگێری و ئابووری بةشي کارگێڕی کار، بە سەرپەرشتی مامۆستا ( نیشتمان عثمان محی الدین) مامۆستای وانەی (نظرية المنظمة والسلوك التنظيمي) گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ (مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی / ئیتالی) بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم .

سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەرو بەرپرسانی مەڵبەندەکەوە پێشوازی کران، پاشان لە هۆڵی تایبەت بە کۆبونەوەکان ڕوونکردنەوەو زانیاری پێویست درا بە خوێندکاران سەبارەت بە  سروشت و کەلچەرو دیدگاو پەیام و ئامانجەکانی مەڵبەندەکەیان و شیوازی بەڕێوەبردن و کارگێڕی کاروبارەکان ، هەروەها چۆنێتی پەیوەندییەکانی نێوان دەستەی بەڕێوەبەران و ستاف و کارمەندان .

پاشان سەردانێکی مەیدانی بە سەرجەم بەش و هۆبەکانی مەڵبەندەکاندا کرا تاوەکو خوێندکاران واقعی کاروبارەکان ببینن. شایانی باسە لە هەر هۆبەو بەشیک لەلایەن کارمەندانی لێپرسراو بەشێوەیەکی پراکتیکی باس لە ئیش وکارەکان کراو وەڵامی پرسیاری خوێندکاران درایەوە.

جێگای ئاماژەیە مەڵبەندی ڕاهێنانەوەی ئێمرجنسی لە ساڵی (١٩٩٧) دامەزراوە، کە لە لایەن ڕێکخراوی ئێمرجنسی ئیتالییەوە پاڵپشتی کارگێڕی و دارایی دەکرێت، ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کەبەهەرهۆیەک لە هۆیەکان ئەندامێک یا زیاتر لە ئەندامێکی لەشیان لەدەستداوە، بەبێ جیاوازی ڕەگەزو بیروباوەڕ.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی