سه‌رۆكی زانكۆ بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌به‌خشێته سه‌ركه‌وتوانی پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران
2018-10-11 (الخمیس) [ مركز التنمية ]
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری ١١\١٠\ ٢٠١٨ بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سه‌رۆكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوی پرۆژه‌كه كۆبوه‌وه‌و بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێبه‌خشین.
له‌و دیداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی پڕۆفیسۆر د. ئه‌نوه‌ر محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زاستی وخوێندنی باڵا به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كان كرد و رایگه‌یاند بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی ئاینده‌ش زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكان بۆ خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كان.
پرۆژه‌ی بونیادنانی تواناكانی خوێندكاران بریتییه له زنجیره‌یه‌ك ۆركشۆپی جیاواز له چه‌ندین بواری تایبه‌تمه‌ند له‌وانه ۆرك شۆپه‌كانی رێكخستنی كات٬ تیم ۆركین٬ زمانی جه‌سته و هه‌روه‌ها راهێنانی خوێندكاران له‌سه‌ر متمانه به‌خۆبوون کە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان (DCRT) ەوە ئەنجام داربوو.
شایانی باسە هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان، په‌ره‌پێدانی توانا كه‌سیی و تایبه‌تییه‌كانی خوێندكاران یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی.