سیمپۆزیەمی (به‌ره‌و ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام- بهرپرسیارییهتیهیاساییهكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام)
2018-10-11 (الخمیس) [ مركز التنمية ]
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری ١١\١٠\٢٠١٨ به‌ئامادەبوونى به‌شێك له‌مامۆستایان و خوێندكاران لە هۆڵی سیمینارەکان له زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی یەکەی یاسا‌و ڕامیارى/ سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی دا سیمپۆزیۆمیكی بە ناونیشانى (به‌ره‌و ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام- بهرپرسیارییهتیهیاساییهكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام) پێشكه‌ش کرد.
لە چوارچێوەی سیمپۆزیۆمەکەدا سێ بابه‌تی جیاواز له‌سه‌ر ریكلام له‌لایه‌ن سێ مامۆستای به‌رێزه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا كه بابهتهكان بریتی بوون له:
١- به‌رپرسیارییه‌تی شارستانی له‌زیانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام له‌لایه د. سامان فوزی. ٢- تاوانه په‌یوه‌سته‌كان به‌ریكلام كردن له‌یاسای پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌لایه‌ن د.محمد رشید. ٣- چۆن یاسای ریكلام پارێزگاری له‌به‌كارهێنه‌ر ده‌كات له‌لایه‌ن نیاز نایف، ماسته‌ر له دیجیتاڵ میدیا.
ئاماژه‌ی به‌وه كرا كه ریكلام هۆکارێکە بۆ ناسینى کاڵا یاخود شتێکى دیاریکراو یان ئەو خزمەتگوزارییەی کە کەسێک یاخود کۆمپانیایەک یان هەر لایەنێکى دیکە هەیەتى. دیارە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان ریکلام دەکرێت، پێویستە ریکلام کردن بە یاسا رێکبخرێت و کۆمەڵێک مەرج و پێوەرهەبن کە گرنگترینیان نابێت دژی ئادابی گشتی بێت، نابێت هەڵخەڵەتێنەر بێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له مامۆستایانی به‌شدار بابه‌ته‌كانی خۆیان خسته‌روو ده‌رگای پرسیار كرایه‌وه بۆ ئاماده‌بوان و له رێگه‌ی چه‌ند پرسیارێكه‌وه زیاتر سیمپۆزیۆمهكهیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
له ئێستادا هەوڵی زۆر هەیە بۆ ده‌رچواندنی یاسای رێكخستنی ریكلام و ڕەشنوسی ( پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی ریکلام لە هەرێمی کوردستان) کە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ئەکادیمیای (میدیا) کاری لەسەرکراوە ئاماده كراوه‌و لەزانکۆی گەشەپێدان هەریەکە لە بەڕێز د. سامان فوزی و د. ئەحمەد حمە غریب وەک ئەندامی ئەو لیژنەیە کاریان کردووە.