دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پاش بیست ساڵ
2018-10-18 (الخمیس) [ کلیة القانون و السیاسة ]
به‌سه‌رپه‌رشتی دڵنیایی جۆری کۆلیجى یاسا‌و ڕامیارى سیمینارێك بە ناونیشانى (دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پاش بیست ساڵ) پێشكه‌ش كرا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 18 \١٠\٢٠١٨ به‌ئامادەبوونى ڕاگرو به‌شێك له مامۆستایانى زانكۆ ومامۆستایانی كۆلیج و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران لە هۆڵی هونه‌ر سورچی ته‌لاری C زانكۆی گهشهپیـَدانی مرۆیی له چوارچێوه‌ی سیمپۆزیۆمێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر (دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پاش بیست ساڵ) كه سێ مامۆستای به‌رێز به‌شداریان به سێ ته‌وه‌ری جیاواز به ئیداره‌ی م. تارق كاكه‌ره‌ش .
سه‌ره‌تا م. تارق كاكه‌ره‌ش تیشكیكی خسته سه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ووتی له‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه له ساڵی 2002 دامه‌زراوه بۆ دادگایكردنی تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی، كۆمه‌ڵ كوژی و تاوانه‌كانی جه‌نگ.
دواتر هه‌ریه‌ك له مامۆستایان به پێی تهوهرهكانیان به‌م شێوه‌یه گفتگۆیان كرد
د.اسامه صلاح محمد :دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی – پێكهاته‌و تایبه‌تمه‌ندی دادگا
به‌ریزیان باس له پێكهاته و ژماره‌ی دادوه‌ره‌كان و چۆنیتی وه‌رگرتنی بڕیار له‌و دادگایه كرد.
پ.ی.د زانا رفیق سعید: خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوانه‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
د. زانا باس له‌و تاوانننه كرد كه دادگا لیی ئه‌روانی و هه‌روه‌ها باسی له پره‌نسیپه‌كانی دادگاش كرد.
پ.ی.د. محمد رشید: داهاتووی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌ر رۆشنایی هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
د. محمد باسی له دوا رۆژی ئه‌م دادگایه و بۆچی ئه‌م دادگایه تا ئیستا نه‌یتوانیوه له ئاست پیداویستی نیودهوڵهتیدابیت وئه‌و ره‌خنانه چیین كه له‌و دادگایه گیراوه؟