مامۆستایه‌كی به‌شی ئینگلیزی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كتێبێك له بواری وه‌رگێراندا بڵاوده‌كاته‌وه
2018-10-11 (الخمیس) [ کلیة اللغات ]
د. صابر حسن رسول سه‌رۆكی به‌شی ئینگلیزی و مامۆستای وانه‌ی وه‌رگێڕان له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عبدالكریم عوزێری نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، كتێبی (پوخته‌ی وه‌رگێڕانی ئینگلیزی-كوردی\ An Introduction to English-Kurdish Translation) بڵاوكرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له نووسه‌رانی ئه‌م كتێبه خاوه‌ن ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی بواری وه‌رگێڕانن به‌تایبه‌ت له نێوان زمانی ئینگلیزی و كوردیدا. ده‌كرێ بووترێ ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبه له بواری وه‌رگێڕانی ئینگلیزی و كوردیدا كه هه‌ر دوو لایه‌نی تیۆری و كرداری تێدایه‌و نمونه‌ی كرداریی و ڕاهێنان له‌خۆده‌گرێت.
ئاره‌زوومه‌ندانی زمانی ئینگلیزی و كوردی له مامۆستایان و خوێندكاران و وه‌رگێڕان و توێژه‌ران ده‌توانن سود له‌م كتێبه وه‌ربگرن، هاوكات ده‌كرێ وه‌ك پڕۆگرامی وانه‌ی وه‌رگێڕان له زانكۆكان بووترێتهوە.