بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای Block chain لە خزمەتگوزاری تەندروستی دا
Search

بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای Block chain لە خزمەتگوزاری تەندروستی دا


2018-09-26 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

لە بەرواری ٢٦\٩\٢٠١٨ دڵنییای جۆری کۆلێجی زاسنت وتەکنەلۆجیا سیمینارێکی ڕیکخست بۆ بەڕێز (م.هۆگر محمود) کە بریتیبوو لە خستنەڕوی توێژینەوەیەکی بەڕێزیان، پوختەی توێژەنەوەکە بەم جۆرە بوو:

خزمەت  گوزاری تەندروستی یەکێکە لە پێویستیە سەرەکیەکانی سەردەم کە مرۆڤەکان هەوڵ و داراییەکی  زۆر لە پێناویدا خەرج دەکەن بۆ وەدەست خستن و باشترکردنی.  پەرەسەندنی تەکنەلۆجیایی زانیاری لە دەیەکانی ڕابردوودا کارئاسانی بۆ زۆر لایەنی ژیانی مرۆڤ کردوە وە لە ناویاندا خزمەتگوزاری تەندروستی وەک هەڵگرتنی زانیاری کەسی و تەندروستی تاک وە بەردەستکردنی بۆ پزیشک لە کاتی پێویستدا بە خێراتین کات و کەمترین تێچوون. لێکۆڵەران بەردەوامن لە پەرەپیدانی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ دابینکردنی خزمەتگووزاری تەندروستی بەشیوەی دوراو دوور(ئۆنلاین) و بەبێ سەردانی ڕاستەو خۆ لە نێوان نەخۆش و دکتۆر بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمەت بە کەمترین تێچوو لە زووترین کات. هەوڵەکان بەردەوامن وە کێشەگەلێکی زۆر تا ئێستا چارەسەری تەوایان بۆ نەدۆزراوەتەوە ، یەکێک لەو کێشانە بریتی یە لەوەی کاتێک نەخۆش و دکتۆر لە پەیوەندیدان بەبێ ئەوەی یەک ببین وە لە زۆرکاتدا یەکیش بناسن چۆن بتوانترێت دڵێنیا بین کە کەسان هەمان ئەو کەسانەن کە خۆیان بانگەشی بۆ دەکەن وە زانیاریەکان کە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت زانیاری دروستن وە هیچ چاوبەستیەکی تێدا نی یە.

ئامانج لەم سیمینارە خستنە ڕووی چوارچێوەکی کاربوو کە تەکنەلۆجیای (بۆلۆک چەین) بەکاردەهێنێت بۆ ڕاستاندن و دڵنیا بوون لە کەسەکان وە زانیاریەکانیان لەکاتی پەیوەندی و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای زانیاریەوە.

لە سیمارەکەدا توێژەر کورتەی توێژینەوەیەکی خستەڕوو کە تێیدا چوارچێوەیەکی کار گەڵاڵە کراوە کە دەتوانێت بە هەشت هەنگاو دڵنیایی و ڕاستاندن دابین بکات بۆ چارەسەر وەگر (نەخۆش) وە چارەسەر دەر (دکتۆر) لەکاتی پەیوەندی و ئاڵگوو گۆڕی زانیاری.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی