ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێری و ئابووری ۆرك شۆپێكی تایبەت بە مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشدەکات
Search

ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێری و ئابووری ۆرك شۆپێكی تایبەت بە مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشدەکات


2018-09-23 (الاحد) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

لە دەستپێکی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ بەڕێز م.ی ئەرین محمود مصطفی ڕێکخەری دڵنیایی جۆریی کۆلێج ۆرك شۆپێکی بە ناونیشانی (A More Transparent Mechanism for Implementing ECTS in the Framework of Bologna Process) بۆ مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشکرد.

ۆرك شۆپەکە رۆژی چوارشەممە بەرواری ١٩\٩\٢٠١٨ لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ پێشکەشکراو ناوەرۆکی ۆرك شۆپەکە ناساندن و چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستمی (ECTS) بوو لە لایەن مامۆستایانی کۆلێجەوە بۆ ئەو وانانەی لە چوارچێوەی سیستمی بۆلۆنیادان. سەرەتا لە ڕووی تیۆریەوە دروستبوون و ئامانج و سوودەکانی ئەم سیستمە خرایە ڕوو و پاشان باس لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کرا لەڕووی پراکتیکیەوە و داوا لە مامۆستایانی بەڕێز کرا کە بە زووترین کات دیزاینی ئەم سیستمە بکەن لە کۆرسبوکی وانەکانیاندا و لەسەر ئەو بنەمایەش کرێدیتە بەدەستهاتووەکانی خوێندکاران هەژمار بکەن لە وانەکانی خۆیاندا.
ئەوەی شایانی باسە کۆلێجی کارگێری و ئابووریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی چەند ساڵێکە سیستمی خوێندنی بۆلۆنیا پەیڕەو دەکات و بە فەرمی چوەتە ناو ئەم پرۆسە نێودەوڵەتیەوەو لەو سۆنگەیەشەوە بەردەوام لە هەوڵی باشترکردن و کاراتر کردنی جومگەکانی ئەم پرۆسەیەدایە.


uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی