كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا پیرۆزبایی لە دەرچووانی دەكات
Search

كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا پیرۆزبایی لە دەرچووانی دەكات


2018-09-19 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

لە پەیامێكدا راگرایەتی كۆلێجی زانست و تەكنەلۆجیا پیرۆزبایی لە خوێندكارانی دەرچووی كۆلێجەكە دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.
لە پەیامەكەدا هاتووە: کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا هەوڵ و ماندوبونتان لە ماوەی ساڵانی خوێندکاریتان بەرز دەنرخێنێت. ئێوە هەردەم جێگای هیوا و ئاواتی گەورەبون بۆ ئێمە و کەسوکارتان. کۆمەڵگە سەربەرزدەبێت بە خزمەتی ئێوەی نمونەی بەها بەرزەکان. وێڕای دڵتەنگیمان بۆ دابڕان لێتان، بەڵام زۆر شادمانین بە پێگەیاندتان.
بەبۆنەی تەواوکردنی قۆناغی بەکالۆریۆس لە هەردو بواری زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری، پیرۆزباییەکی گەرم لە دەرچوانی خۆشەویستمان دەکەین. هیوادارین لە قۆناغی داهاتوی ژیانتاندا وەکو هەردەم سەرکەوتوبن و بتوانن لە ئاست چاوەڕانی ئێمە و کۆمەڵگادابن. لەمەولا ئێوە دەبنە باڵوێزی زانکۆ و خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، ئێوە دەبنە بەردی بناغەی چاکەکاری و دادپەروەری بۆ هەموان. دەرگای زانکۆ بەردەوام کراوەیە بۆ ئێوە و خۆشحاڵ دەبین بە بوونی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵتان. ئێوە دوێنێ خوێندکار و ئەمڕۆ دەرچوو و سبەی هاوکاری ئێمە دەبن.
دوبارە پیرۆزە لە خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی