مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بروانامه‌ی پرۆگرامی فولبرایتی ئه‌مریكی له كارگێریی كار دا به ده‌ست هێنا
2018-09-16 (الاحد) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی سه‌ردانی مامۆستایانی زانكۆی ناسراو به( Fulbright Visiting Scholar) بۆ سالی 2018 كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جێی ده‌كات، مامۆستا فاروق حسین محمد له به‌شی كارگێری كار له كۆڵێجی كارگێڕی و ئابوری له‌زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌ك یه‌كێك له‌و سێ مامۆستایه‌ی كه بۆ پسپۆری كارگێڕیی كار له سه‌ر ئاستی عێراق ته‌رخان كرابوو هه‌ڵبژێررا و له پاش 10 هه‌فته له خول و ۆركشۆپ و سه‌ردانی مه‌یدانی له كۆڵیجی (MCcombs Business School) له زانكۆی ته‌كساس له شاری ئۆستنی ئه‌مریكی توانی بروانامه‌ی فولبرایتی 2018 به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌مه جگه له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند بروانامه‌یه‌كی تر له زانكۆی ته‌كساس.
بۆ یه‌كه‌مین جاره پسپۆری كارگێری كار له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌شداری بكات و هه‌ر سێ مامۆستایانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆی به‌سره‌و زانكۆی كوفه بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی عێراق هه‌ڵبژێردرابوون. له میانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا مامۆستا فاروق حسین وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌ك بۆ به‌رهه‌می ده‌ستی كوردهواری له هۆڵی شاری ئۆستن بۆ كلتور كه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بوان بوو. هه‌روه‌ها له میانه‌ی پرێزنتهیشنهكان و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایان و ستافی زانكۆی ته‌كساس جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی و رۆڵی زانكۆی گه‌شه‌پێدان وه‌ك یه‌كێك له زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانی كوردستان كردبوویه‌وه له گه‌شه‌پێدانی هزری كارگێری كار له‌شاری سلێمانی و رۆڵی داهاتووی زانكۆ له دروست كردنی سیستمی ژینگه‌یه‌كی گونجاو (entrepreneurial ecosystem) بۆ دروستبوون و گه‌شه‌پێدانی پێشه‌نگی كار له سلێمانیدا. وابریاره مامۆستای ناوبراو له‌و پێناوه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆی ته‌كساس له داهاتوودا توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.