دهستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن
2018-09-03 (الاثنین) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]
بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجهكهمان (كۆلیجی زانست و تهكنهلۆجیا )، كاتژمێر ٩ی بەیانی رۆژی یەكشەممە بهرواری (٢ی ئەیلولی ٢٠١٨) یەكەمین وانەی ساڵی نوێی خوێندن ( ٢٠١٨-٢٠١٩) به پێی سیستمی بۆلۆنیا له كۆلێجی زانست و تهكنهلۆجیا له زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستی پێكرد.هەر هەمان رۆژ كار بە تۆماركردنی ناوی ئامادەنەبوان كرا.
شایەنی باسە رۆژی شەممە (١ی ئەیلولی ٢٠١٨) تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی دەرەوەی سیستەمی بۆڵۆنیا دەستی پێكرد، ئەمە لەكاتێكدا كە خوێندكارانی سیستەمی بۆڵۆنیا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمیان لە پاش یەك هەفتە لە خولی یەكەم ئەنجامدا.
شایانی باسە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی زانست، بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیان لە ساڵی نوێی خوێندن کردو، بڕیارە ئەمساڵی خوێندن بکەنە ساڵی ئەنجامدانی چەندین چالاکی گرنگی زانستی و ئەکادیمی لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی.