زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشه‌نگه له ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندن
2018-09-02 (الاحد) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی سیستمی خوێندنی بۆلۆنیا، رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری ٢\٩ وه‌رزی نوێی خوێندن له زانكوی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ساڵی ٢٠١٨- ٢٠١٩ دهستیپێكردو سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژی كارگێری و ئابوری له هۆڵه‌كانی خوێندن ئاماده‌بوون و سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی وانه‌كانی وه‌رزی نوێیان خوێند.
به‌و بۆنه‌یه‌وه به ناوی راگر و سه‌روكی به‌شه‌كان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كۆلێژی كارگێری و ئابورییه‌وه بهخێرهاتنهوهو پێروزبایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن له خوێنكارانی ئازیز ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.