خەڵاتی رێزلێنان بۆ خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانستە رامیاریەکان کۆلێجی یاسا و ڕامیاری
Search

خەڵاتی رێزلێنان بۆ خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانستە رامیاریەکان کۆلێجی یاسا و ڕامیاری

2016-11-16 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]

ئەمڕۆ چوارشەممە بەروارى ١٦-١١-٢٠١٦ بە ئامادەبوونى سەرۆک و بریاردەرى بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانى کۆلیج لە بۆنەیەکى شایستەدا راگری کۆلێجی یاساو رامیاری زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانستە رامیاریەکان (شیڤان ستار احمد) کرد بەبۆنەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی شێن فوو کوبۆی جیهانی بۆ هونەری جەنگی ئازاد. پاڵەوانێتیەکە لە وڵاتی ئازەربایجان رێکخرابوو لەلایەن یەکێتی کوبۆی جیهانی لە رۆژانی ٥-٦/١١/٢٠١٦ بە بەشداری شەش وڵات کە بریتی بوون لە: عێراق، کوردستان، ئێران، تورکیا، جۆرجیا، ئازەربایجان. خوێندکاری ناوبراو توانی پلەی باشترین یاریزان لەو پاڵەوانێتیەدا بەدەست بهێنێت، هەروەها بەشداریکردنی ئەو بەناوی کوردستانەوە بوو.

uhd.edu.iq : University of Human Development