خولی Research and Publication Skills
2018-05-02 (الاربعاء) [ مركز التنمية ]
سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەی و راهێنان/ زانکۆی گهشهپیدانی مرۆیی له چوارچێوهی چالاکییهکانیدا بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 بهمەبەستی بەهێزکردنی توانستی توێژەرانی زانکۆی گهشهپیدانی مرۆیی لەچۆنێتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بڵاو کردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە ئاست بەرزەکاندا, خولی
Research and Publication Skills کردهوه، لە بەرواری 2-5-2018 هوه بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
لەم خولە دا باس لە گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی توێژەر دەکرێت، کە پێداچونەوەی بڵاوکراوەکان خاڵێکی گرنگە بۆ دیراسەکردنی بواری توێژینەوە و تێگەشتن لەو مێتۆد و ڕێگایانەی لەو بوارەدا بەکاردێن و دواتر بە ئاسانی دەتوانرێت چارەسەر بۆ کێشەیەکی دیاری کراو دەربڕیت .لەم خولە دا هەوڵدرا باس لە ڕیگایەکی گونجاو بکرێت بۆ هەلبژاردنی بیرۆکە و ئەنجامدانی توێژینەوەکە. خولەکە لە دوو تەوەردا خۆیی دەبینێتەوە، لە تەوەری یەکەمدا باسی چۆنێتی نوسینەوەی توێژینەوە دەکرێت لە تەوەری دووەمیشدا چۆنێتی بڵاو کردنەوەی توێژینەوە باس دەکرێت.