ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێری و ئابووری ۆرك شۆپێك بۆ مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشدەکات
Search

 ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێری و ئابووری ۆرك شۆپێك بۆ مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشدەکات


2017-09-11 (الاثنین) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

لە چوارچێوەی زیاتر کاراکردنی سیستمی ئۆنلاین لە کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە دڵنیایی جۆری، بەڕێز م.ی ئەرین محمود مصطفی ڕێکخەری دڵنیایی جۆریی کۆلێج ۆرك شۆپێکی بە ناونیشانی (Online Submission and Proceedings for Lecturers’ Affairs) بۆ مامۆستایانی کۆلێج پێشکەشکرد. ۆرك شۆپەکە کە رۆژی پێنجشەممە بەرواری ١١\٩\٢٠١٧ لە هۆڵی هونەر سورچی پێشکەشکرا جەختی کردەوە لە گرنگیی بەکارهێنانی سیستمی ئۆنلاین بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی زانکۆ لە لایەن مامۆستایانەوە و چۆنیەتیی سوود وەرگرتن لەو ئامرازانەی دەستەبەر کراوە لە چوارچێوەی سیستمی زانکۆیی دا.

ئەوەی شایانی باسە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام لە هەوڵی گەشەپێدانی ئامراز و توانا زانستییەکانی مامۆستایان و سیستمی توانستی زانستی و کارگێڕی خۆیدایە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی