کۆلێجی زمان فیستیڤاڵی خواردن بۆ بەهرەکانی خوێندکاران ساز دەکات
Search

کۆلێجی زمان فیستیڤاڵی خواردن بۆ بەهرەکانی خوێندکاران ساز دەکات


2018-04-29 (الاحد) [ کلیة اللغات ]

ئەمرۆ 2018/4/29 لیژنەی چالاکییەکانی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی فیستیڤاڵێکی خواردن و شیرینی بۆ خوێندکارانی زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی سازکرد.

لە فیستیڤاڵەکەدا خوێندکاران بە دروستکردنی خواردن و رازاندنەوەی شیرینی و میوە بەشداریان کرد. داهاتی فیستیڤاڵەکەش لە لایەن لیژنێکی تایبەوە بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەتدا دابەشکرا.

شیاوی باسە دەیان مامۆستا و ستافی ئەکادیمی و خوێندکار فیستیڤاڵەکەیان بەسەرکردەوە.

 

 uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی