تقييم مستوى جامعة التنمية البشرية بين الجامعات الأخرى
Search

تقييم مستوى جامعة التنمية البشرية بين الجامعات الأخرى


2018-06-27 (الاربعاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو ڕاهێنانی مامۆستایان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەمڕۆ ٢٦/٦/٢٠١٨ بەرێز (پ.ی.د.مهدی حسینزادە ) مامۆستا لەکۆلیجی زانست و تەکنەلۆجیا هەستا بە پێشکەشکردنی چەند بابەتێکی تایبەت بە ڕانکین (Ranking )ى زانکۆکان. بابەتی یەکەم لەژێر ناونیشانی (How to improve webometric ranking ) و بابەتی دووەم بەناونیشانی (How to increase the citation of paper). لەدرێژەی بابەتەکاندا بەووردی داتاو زانیاری ڕانکینی زانکۆکانی جیهان و زانکۆکانی کوردستان بەگشتی خرایە ڕوو لەگەڵ جەختکردنەوە لە پێگەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر ئاستی جیهان و عێراق و کوردستان، هەروەها مامۆستای پێشکەشکار چەند پێشنیارێکی بۆ باشترکردنی ریزبەندی زانکۆ خستەڕوو لە ڕێگەی بەشداریکردنی زیاتری مامۆستایانی زانکۆ لەو چالاکیانەدا. بەشی دووەمی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لەپێدانی زانیاری لەسەر بابەتەکانی (Citation,h-Index, I10 index) کە پێشکەشکار زانیاری لەسەر ئەو بابەتانە خستەڕوو وە بەتایبەت کە چۆن مامۆستایان بتوانن سایتەیشنی پەیپەرەکانیان زیاتر بکەن بەچەندین ڕێگە وەپیشاندانی هەموو ڕێگەکان بۆ مامۆستایانی بەشداربوو، لەکۆتاییدا بە چەند پرسیارێکی ئامادەبوان کۆتایی بە بابەتەکانی ئەمرۆی ڕاهێنانەکە هێنرا، شایانی باسە خولەکە لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و چەندین بابەتی تر لەخۆی دەگرێت.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییuhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی