ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند خوێندکارێک
Search

ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە چەند خوێندکارێک


2018-05-21 (الاثنین) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ڕۆژی دووشەممە،بەرواری 21-5-2018 لەنوسینگەی تایبەتی خۆی ،ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.محسن ابراهیم احمد) بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک خوێندکار کە وێڕای ئەوەی لەکۆنفرانسی زانستی ساڵانەی کۆلێج و زانکۆکەیاندا هاوکاربوون،لەڕابردووشدا نموونەی خوێندکاری دڵسۆزو چالاک و خاوەن پڕۆژەی چالاکی هەمەجۆربوون چ بۆ نێوزانکۆو چ بۆ دەرەوەی زانکۆ.
ڕاگری کۆلێج وێڕای بەخیرهاتنیان و دەستخۆشیان هیوای خواست وەک هەمیشە لە کۆتاساڵی خوێندنیاندا سەرکەوتووبن و لەپلەی بەرزتری زانستیدا بیانبینین.
ئەوەی شایەنی باسە ئەم گرووپە خوێندکارە کەلە قۆناغی چواری کارگێڕی کاری بەیانیانن ،گروپێکیان هەیە بەناوی خەزان کە هەمووساڵێک لە یادە نیشتمانی و نەتەوەیی و جیهانییەکاندا دەسپێشخەربوون لەڕێکخستن و ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆردا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی