هەڵسەنگاندنی پرۆژەکان لە ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

هەڵسەنگاندنی پرۆژەکان لە ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2018-05-01 (الثلاثاء) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تۆمار کرابوون لە چوارەم  ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا بریتیبوو لە ١١٠ پڕۆژە، بەمەبەستی چاوپێکەووتن  و پەسەندکردنیان لیژنەی تایبەت پێک هێنرا کە بە دوو هەنگاوی جیاواز فلتەری پڕۆژەکانیان کردبوو:

- هەنگاوی یەکەم: چاوپێکاوتن لەگەڵ سەجەم پڕۆژەکان و دەستنیشان کردنی کێشەکانیان بۆچارەسەر کردنیان لەگەڵ پێدانی کۆمەڵیک سەرنج و تێبینی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان.

- هەنگاوی دووەم: چاوپێکەوتنی دووەم لەگەڵ پرۆژەکان بۆ دڵنیا بونەوە لە تەواو کردنی پڕۆژەکانیان و ئامادە کردنیان بۆ نمایش کردنیان لە ڤێستیڤاڵەکە.

لە کۆتایدا لیژنەکە تەنها ٦٥ پڕۆژەیان پەسەند کرد بۆ چوارەمین ڤیستیڤاڵی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا.

وەک نەریتێکی ساڵانەی خۆی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە ڕێی لیژنەیەکی تایبەتەوە کە پێک هاتووە لە نوێنەری زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵدەسێت بە دەستنیشان کردنی پێنج باشترین پڕۆژە لە ناو سەرجەم پڕۆژەکانی ڤیستیڤاڵەکە کە تیایدا پێنج خەڵاتی گران بەها ئامادە کراوە ئەمە جگە لە دابەش کردنی بڕوانامەی تایبەت بە ڤیستیڤاڵەکە بە سەر سەرجەم خوێندکارە  بەشداربووەکانی ڤیستیڤاڵەکە.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی