چوارەمین ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
Search

چوارەمین ڤێستیڤاڵی زانستی کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا


2018-04-29 (الاحد) [ کلیة العلوم والتكنولوجيا ]

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ساڵانە هەڵدەسێت بە سازدانی ڤیستیڤاڵێک بۆ سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ، کە تیایدا توانا و بەهرەی خوێندکاران نمایش دەکریت و هاندەر و دەرفەتێکی باشە بۆ خوێندکاران بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەی زانستی.

خۆش بەختانە ئەم ساڵیش لە نیو کەرنەڤاڵی بەهارەی زانکۆ لە بەرواری ٢٩\٤\٢٠١٨ کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا توانی چوارەمین ڤیستیڤالی زانستی خۆی ئەنجام بدات لە ژیر دروشمی تەکنەلۆجیا دەکەینە سەرچاوەی ڕاستەقینە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی ".

شایانی باسە بەڕێز(پرۆفیسۆر د.مەریوان ‌احمد ڕەشید) سەرۆکی زانکۆ ڤێستیڤاڵەکەی کردەوە کە تیایدا زیاتر لە ٦٥ پڕۆژەی زانستی نمایش کران لە بوارەکانی هاردوێر ، سۆفت وێر ، مۆبایل ئەپڵیکەیشن ، ڕۆبۆت ، هتد. ئەم زانکۆ و پەیمانگایانە بە پرۆژە بەشدار بوون لە ڤیستیڤاڵەکە:

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی ڕاپەڕین

زانکۆی جیهان

زانکۆی کۆمار

پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ

پەیمانگای تەکنیکی کوردستان

پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی