سەرۆكی زانكۆ سەركەوتووانی خولی تێنس خەڵات دەكات
Search

سەرۆكی زانكۆ سەركەوتووانی خولی تێنس خەڵات دەكات


2018-04-26 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 26/4/2018 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز زمناكۆ شاری، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك و بەڕێز ئاریان عەلی ، بەرپرسی یەكەی كاروباری خوێندكاران، پێشوازی كرد لە یاریزانانی سەركەوتووی خولی تۆپی سەرمێزی زانكۆ (تێنس)، كە لەماوەی رابردوو لەلایەن یەكەی كاروباری خوێندكارانەوە كرابوویەوە.

لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ جگە لە پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزانان، لە وتەیەكدا بەرێزیان تیشكی خستە سەر گرنگی وەرزش و رۆڵی لە گەشەپێدانی تواناكانی تاكدا. هەروەها دەستخۆشی لە یەكەی كاروباری خوێندكاران كرد بۆ گرنگیدانیان بە بوارە جیاوازەكانی هونەری وەرزشی و رەخساندنی كەشی لەبار بۆ خوێندكاران تا پەرە بە تواناو لێهاتنەكانیان بدەن. دواتر بەڕێز سەرۆكی زانكۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە یاریزانانی سەركەوتووی خولەكە.

شایانی باسە لە 12/3/2018 خولی تێنسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرپەرشتی یەكەی كاروباری خوێندكاران دەستی پێكردو خولەكە بە شێوەی یەك دۆڕان بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش دوا یاری خولەكە ئەنجام دراو لە كۆتاییدا هەریەك لەم خوێندكارانە بوونە سەركەوتووانی خولەكە: شاد شوان لە کۆلێجی کارگێری و ئابوری، بەشی دارایی و بانک پلەی یەکەم، کۆژین علی لە کۆلێجی زاست و تەلنەلۆجیا، بەشی ئایتی پلەی دووەم ، هەروەها بەھمەن ئاراس لە کۆلێجی زمان، بەشی ئینگلیزی پلەی سێیەم.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی