دۆستانی کتێب خوێندنەوە لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ،گروپی خوێندنەوەی کتێب پێکدێنن
Search

دۆستانی کتێب خوێندنەوە لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ،گروپی خوێندنەوەی کتێب پێکدێنن


2018-04-23 (الاثنین) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی یەکی بەشی ژمێریاری،کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری لەزانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی گروپێکیان پێکهێناوە بۆ کتێب خوێندنەوە ،ئەم گروپە کەپێکهاتووە لە چەند خوێندکارێکی ئارەزوومەندو دۆستی خوێندنەوە ،ڕۆژانی دووشەممە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دوای کۆتایهاتنی وانەکانیان لەکتێبخانەی زانکۆ یاخود لەیەکێک لە هۆڵەکانی وانەخوێندنیان کۆدەبنەوەو یەکێک لەهاوڕێکانی نێو یاخود دەرەوەی گروپەکە دەکەوێتە باسکردنی کتێبێک کە خوێندوویەتیەوە و بەوجۆرە هەمووان سوودمەنددەبن بەهاوکاری یەکتری لەڕووی زیاتر فراوانکردنی زانیاری و ڕۆشنبیریان.

کێشەی نەخوێندنەوە یەکێکە لە کێشە مەترسیدارەکانی نێو کۆمەڵگەی ئێمەبەگشتی و لەنێو چینی لاوانی زانکۆدا بەتایبەتی،ئەم گرووپ و کارەی خوێندکارانیش زۆر جێگای دەستخۆشییەو هەنگاوە بۆ بەکلتورکردنی خوێندنەوە،هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

  uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی