کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدان بۆ توێژینه‌وه‌و ڕاهێنان ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات
Search

کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پیدان بۆ توێژینه‌وه‌و ڕاهێنان ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات


2018-04-23 (الاثنین) [ کلیة القانون و السیاسة ]

شێوازه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی یاساو زانسته‌سیاسیه‌كان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌رۆى 23-4-2018 کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژنه‌وه‌ و ڕاهێنان به‌ ئامادەبوونى مامۆستایانى كۆليج لە هۆڵی هونه‌ر سورچی \ کەمپى بنارى كۆیژە  ۆركشۆپێكی بە ناونیشانى (شێوازه‌كانی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی یاساو زانسته‌سیاسیه‌كان) له‌ لایه‌ن به‌ڕێز پرۆفیسۆر و ديبلوماتكار (د. عبدالله الاشعل) پێشكه‌شكرا كه‌تیایدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و ڕێكاره‌ سه‌رده‌می و پێشكه‌وتوانه‌ كه‌ ئێستا له‌زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا ده‌گیرێته‌ به‌رو خوێندكاران سودمه‌ندن له‌م رێكاره‌ نوێیانه‌و له‌و رێكارانه‌ش چۆنێتی ئاگاداربوون له‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگادا ڕوده‌ده‌ن به‌و پێیه‌ی یاسا بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت باشترین مامۆستاش ئه‌و مامۆستایه‌یه‌ كه‌ئاگاداری به‌ره‌و پێش چونی كۆمه‌ڵگای خۆیی و وڵاتانی دیكه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ مامۆستا زمانێكی تر جگه‌ له‌ زمانی دایكی یه‌كێكی تر له‌ زمانه‌ زیندووه‌كانی وه‌ك ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی بزانێت.

 له‌كۆتاییدا ئاماده‌بوان ڕاو سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان ئاراسته‌ی ناوبراو كردو به‌ڕێزیشی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی