کۆلێجی ياساو ڕامیاری – به‌شی دبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان له چوارچیوه‌ی وانه‌ی (ئیڤێنت مانجمێنت) ۆركشۆپیك ڕێکدەخات
2018-03-28 (الاربعاء) [ کلیة القانون و السیاسة ]
ڕۆژی چوارشه‌ممه کاتژمێر یانزه‌ونیوی پێش نیوه‌رۆى 28-3-2018 کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى له چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له به‌شی دبلۆماسی به ئامادەبوونى ڕاگرو به‌شێك له مامۆستایانى زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران دبلۆماسیه‌ت و چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی لە هۆڵی پرۆفسیۆر علی قه‌ره‌داغی \ کەمپى بنارى کۆیژە ۆركشۆپیكی بە ناونیشانى (ژنانی ده‌ستپێشخه‌ری كار) پێشكه‌شكرا كه بە سپۆنسەری ماڵپەڕی (راچڵەکین) به‌م شێوه‌یه خواره‌وه بوو:-
حەوت خانمی خاوەن کار لەلایەن زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە خەڵاتکران.
لەسەرتای چالاکییەکەدا بەشداربووەکان کە پێک ھاتبوو لە حەوت خانم، چیرۆکی سەرکەوتنەکانی خۆیان گێڕایەوە بۆ ئامادەبوان و پاشان لە لایەن زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا، لەپاشان ئەوە پێشانگایەک بۆ کارەکانی خانمە بەشداربووەکان کرایەوە.
بیرۆکەی ئەم چالاکییە پاش ئەوە ھات خوێدکاری قۆناغی چواری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان لاڤە بەرھەم، توێژینەوەیەکی کرد لەبارەی ژنانی دەستپێشخەری کار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە ھەریەکە لە خوێندکارانی قۆناغی سێی دیپلۆماسی(تەنیا مەجید، بێژەن جەزا، تاڤان ھادی، ساڤا سیروان، بەرھەم عەلی، سان شۆڕش، ھاوکار جەلال، شیراز عوسمان و فەرھەنگ فەرەیدون) رۆڵی سەرەکییان ھەبوو لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییە، ھەروەھا ئەم چالاکییە لە چەند میدیایەک چالاکییەکە بڵاوکرایەوە و وەک ھاندانێک بۆ خانمانی خاوەن کار باسکرا.
پاش خەڵاتكردنی ئه‌و خانمه پیشه‌وه‌رانه ڕاگری كۆلیجی یاسا‌و ڕامیاری ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش ئاماده‌بوانی كرد و تیایدا پاش سوپاس پیرۆزبایی له خانمه‌كان كرد و باسی له‌وه كرد كه هه‌رده‌م زانكۆ له هه‌وڵدا ده‌بێ بۆ پشتگیریكردنی خانمانی ده‌ستپێشخه‌ری كار.