پڕۆژەی تاكەكەس لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی UHD Talks
Search

پڕۆژەی تاكەكەس لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی UHD Talks


2018-03-27 (الثلاثاء) [ کلیة اللغات ]

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٧ی ئازاری ٢٠١٨)، هۆڵی پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی جمەی دەهات لە خوێندكارانی عەوداڵ بە فێربوون و دروستكردنی گۆڕانكاری لە ساتێكدا كە بێ ئومێدی پەخش دەكرێت. بەشداربووانی سیمپۆزیەمە نێودەوڵەتیەكەی ئەمساڵی كۆلێجی زمان مەبەستیان بوو ئامادەبووان لەسەر بەگەڕخستنی تواناكانیان زیاتر رابهێنن، تا بتوانن لە كاری بچوكەوە هەنگاو بەرەو لوتكەی سەركەوتن بنێن.

لە سیمپۆزیەمی UHD Talksدا، كە بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان احمد رەشید سەرۆكی زانكۆو سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ بەڕێوەچوو، سێ كەسایەتی بەێز لە سێ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان كرد و هەر یەكەیان بابەتێكی بەهێزی پێشكەشكرد تایبەت بە چەمكی پڕۆژەی تاكەكەس.

لە دەستپێكدا، بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەئوف كەریم، خاوەنی بیرۆكە و سەرپەرشتیاری UHD Talks، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و سوپاسی بەشدارانی ئەو چالاكیەی كرد. هاوكات ئاماژەی بە گرنگی چەمكی پڕۆژەی تاكەكەس Entrepreneurship كرد كە لە ئێستادا و لە سەر ئاستی جیهان گرنگیەگی زۆری پێدەدرێت بۆ بنیاتنانەوەی تاك و گێڕانەوەی متمانە بە تواناكانیان و، پێویستە گەنج و خوێندكاری ئێمەش كار لەسەر ئەو چەمكە بكەن و، بە دەرفەتێكی زێڕینی بزانن تا ژیانی خۆیان و خەڵكی دیكەش بگۆڕن.

میوانی یەكەمی سیمپۆزیەمەكە، بەڕێز خاتوو ئاڵیس بۆزڵی بوو كە (دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێكار)ی دامەزراوەی Five One Labs ە و، خەڵكی شاری فیڵادێڵفیای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە. خاتوو ئاڵیس بۆزڵی بە گرنگی باسی لە رەهەند و خەسڵەت و پێداویستیەكانی ئامادەسازی بۆ پڕۆژەی تاكەكەس كرد و، خوێندكارانی ئاشناكرد بە باشترین رێگاكانی مسۆگەركردنی سەركەوتن بۆ ئەو پڕۆژانەی گەڵاڵەی دەكەن و، ئامادەیی دامەزراوەكەی دەربڕی لەو روەوە هاوكاری تەكنیكی پێشكەش بكەن.

میوانی دووەمی سیمپۆزیەمی ئەمساڵی UHD Talks بەڕێز نجم الدین محی الدین رەشەسور (خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی نجم الدین) بوو. بەڕێز نجم الدین بە زمانێكی پاراو و بە متمانەیەكی بەرزەوە باسی لە ئەزموونی كاركردنی خۆی كرد. ئەو نەیشاردە و بە شانازیەوە ئاماژەی بەوە كرد كە سەرەتای كاركردنی بە فرۆشتنی پاتری كاتژمێر دەستی پێكردوە و، ئەوەی تا ئێستا بەدەستی هێناوە دەرەنجامی راستگۆیی و كۆڵنەدان و خۆشویستنی كارەكەیەتی. بەڕێز نجم الدین محی الدین ئامادەبووانی دڵنیاكردەوە كە لە كوردستاندا هەلی كاركردن هەیە، بەڵام مەرجە هەر چۆن لە خوێندندا بە قۆناغبەندی لە باخچەی ساوایانەوە دەگەینە زانكۆ، بە هەمان شێوەش لە كاركردندا لە هەنگاوی یەكەمەوە دەست پێبكەین و بە متمانەوە بەرەو لوتكە هەنگاو بنێین.

میوانی سێهەمی سیمپۆزیەمەكەی كۆلێجی زمانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێز دكتۆر محی الدین محمد خانی بوو. ئەو مامۆستا بلیمەت و راهێنەرە نێودەوڵەتیەی كە لە شاری جوانڕۆی كوردستانی رۆژهەڵات و كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەشداری لە سیمپۆزیەمەكەدا كرد جۆشێكی بەهێزی بەخشی بە بابەتەكە و، بە شێوازێكی بەهێز و بە نموونەی زیندوو و شوێنكاتێكی خۆماڵیەوە ئامادەبووان و بە تایبەتیش خوێندكارانی خۆشەویستی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی جۆشدا و، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە تەنها مرۆڤ شارستانیەتی هەیە چونكە مێژووی هەیە. ئەوەی وەك بەشێك لە مێژوو دەیناسێنین لە رابردوودا بۆ خەڵكەكەی داهاتوو بووە. كەواتە لە ئێستادا كاری خوێندكار و گەنجەكانە كە لە هەناوی نائومێدیەوە پڕۆژەیان هەبێت تا شارستانیەتێكی زیندوو مسۆگەر بكەن و خزمەت بە خۆیان و نەوەكان بكەن.

بینینی تەواوی ڤیدیۆی سیمپۆزیۆمەكە

لە كۆتایی سیمپۆزیەمەكەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕوانامەی رێزلێنانی بە هەر سێ بەشداربوو بەخشی.

شایانی باسە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە هۆڵی هونەر سورچی بەڕێز د. محی الدین محمد خانی بابەتێكی پێشەكەش بە مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كرد دەربارەی (دەرونناسی وانە وتنەوە).

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی