سیمپۆزیەمێکی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئیشك
Search

سیمپۆزیەمێکی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئیشك


2018-03-06 (الثلاثاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

بەشی کارگێڕی کاری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی کارگێڕی کاری زانکۆی ئیشك و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان، سیمپۆزیەمێکی زانستیان ئەنجامدا بە ناونیشانی (چۆن تیۆریە کارگێڕیەکان لە ژیانی کردەییدا جێبەجێ بکەین). سیمپۆزیەمەکە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠١٨ کاژێر ١٠:٣٠ سەرلە بەیانی لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە کەمپی بناری گۆیژەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوە چوو. 

سیمپۆزیەمەکە لە لایەن (م. ئەرین محمود مصطفی) ڕێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری بەڕێوە برا، کە پێکهاتبوو لە ٣ تەوەرەی سەرەکی کە لە لایەن ٣ قسەکەری جیاوازەوە پێشکەشکرا.

سیمیناری یەکەم لە لایەن (م. صلاح حسن احمد) مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرا بە ناونیشانی ( گرنگی بونیادنانی دەزگاکانی پاڵپشتیکردنی پرۆژەی بچووك) کە تیایدا پێشکەشکار گرنگیی هەبوونی ئەم دەزگایانەی ڕوون کردەوە کە خۆیان لە پاڵپشتیکردنێکی سەرتاسەریانەی پرۆژە بچووکەکاندا دەبیننەوە و لە کۆتاییدا پرۆژە بچووکەکان دەبنە کۆڵەکەیەکی گرنگ بۆ ئابووریی ووڵات، ئەم تێزەش بە چەند نمونەیەکی پراکتیکی لە ووڵاتانی جیاواز دا پشتڕاستکراوەتەوە.

سیمیناری دووەم لە لایەن (د. احمد دەمیر) مامۆستا لە زانکۆی ئیشك پێشکەشکرا بە ناونیشانی ( How to Adopt the New Education Era ). لەم سیمینارەدا تیشك خرایە سەر گرێدانی تیۆریە کارگێڕیەکان بە بازاڕی کارەوە بە جۆرێك کە هەر وانەیەك و هەر تێۆریایەکی کارگێڕی کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێت شایستەی جێبەجێکردن بێت لە واقیعی کردەیی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا. بۆ ئەمەش د. احمد ئاماژەی دا بە دوو پرۆژە کە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی ئیشك ئەنجامدرابوون لە ساڵانی ڕابردوودا.

دواهەمین سیمینار لە لایەن بەڕێز (عابد احمد سلیمان) بزنسمان و پێشەنگی کار، پێشکەشکرا. کرۆکی ئەم سیمینارە جەختکردنەوە بوو لەسەر گرنگیی کەرتی تایبەت لە بەرەوپێشبردنی کار و ئابووری لە ووڵاتدا، هەروەها تەئکیدکردنەوە لەسەر گرنگیی بەشی کارگێری کار لە زانکۆکاندا کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کادیرانەی ڕوودەکەنە کەرتی تایبەت لە داهاتوودا، پڕ مەعریفە و زانیاریی ئەکادیمی دەبن دەربارەی بزنس و کارگێڕی کە ئەمە بێگومان یارمەتیان دەدات لە سەرکەوتنی کارەکانیاندا.  چەند نموونەیەکی زیندوو و پراکتیکیش بووە جێگەی تێبینی و باسی پێشکەشکار.

پاشان دەرگای پرسیار و وەڵام و گفتوگۆ واڵا کرا بۆ ئامادەبووان، و ئەوانیش بە پرسیار و تێبینیەکانیان سیمپۆزیەمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. سیمپۆزیەمەکە کاژێر و نیوێکی خایاند و لە ١٢ ی نیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.

شایانی باسە ئەم سیمپۆزیەمە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشی کارگێڕی کاری هەردوو زانکۆ بەڕێوەچوو، وەك دەستپێکێك بۆ ئەو کار و پرۆژانەی بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشیی هەردوو زانکۆ ئەنجامبدرێت.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی