ژمارە (4)ی گۆڤاری گەشەپێدان كەوتە بەردەستی خوێنەرانی
Search

ژمارە (4)ی گۆڤاری گەشەپێدان كەوتە بەردەستی خوێنەرانی


2018-02-18 (الاحد) [ جامعة التنمية البشرية ]

ئەمڕۆ یەكشەممە 18/2/2018 ژمارە (4)ی گۆڤاری (گەشەپێدان بۆ هەمووان) كەوتە بەردیدی خوێنەرانی.
گۆڤارێكی (گەشەپێدان بۆ هەمووان) گۆڤارێكی رۆشنبیری وەرزی گشتییە، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و روناكبیری زانكۆوە بەشێوەی وەرزی دەری دەكات.
ئەم گۆڤارە خاوەنی ئیمتیازی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە و سەرۆكی دەستەی نووسەرانی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشیدە.
لەم ژمارەیەی گۆڤارەكە چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی بەرچاو دەكەوێت، لەوانە راپۆرتێكی تایبەت لەسەر كردنەوەی خوێندنی ماستەر لە زانكۆ، هەروەها راپۆرتێك دەربارەی شەشەمین رێورەسمی دەرچووانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ئەمە جگە لە راپۆرتێك لەسەر خوێندن لە كۆلێژی یاساو رامیاری. هەر لەم ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەتی رۆشنبیری و زانستی و زۆربەی چالاكییەكانی رابردووی زانكۆ بڵاوكراونەتەوە.
بۆ بۆ بینینی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری گەشەپێدان كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
http://uhd.edu.iq/pub/index.php?jur=5
وە بۆ خوێندنەوەو داگرتنی سەرجەم ژمارەكانی گۆڤاری گەشەپێدان كلیك لەم لینكە بكە:
http://uhd.edu.iq/publications.php

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی