سەرۆکی زانکۆ: مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی نموونەی مامۆستای دڵسۆزو زانستخوازن
Search

سەرۆکی زانکۆ: مامۆستایانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی نموونەی مامۆستای دڵسۆزو زانستخوازن

2017-01-10 (الثلاثاء) [ جامعة التنمية البشرية ]

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10/1/2017 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێجەکانی زانکۆ کۆبوویەوە.
لەو دیدارەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا سەرەتا سوپاسی مامۆستایانی کرد بۆ هەوڵی بەردەوامیان بۆ سەرخستن و بەرەو پێش بردنی زانکۆ، کە ماندووبوونی ئەوان بووەتە هۆکاری پلەبەرزی زانکۆ لە ساڵانی ڕابردوو، هەروەک بە پێویستی زانی کە هەوڵی بەردەوام بدەن بۆ پاراستنی ئەم دەستکەوتە گەورەیە.
لە بەشێکی تری وتەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی توێژینەوە زانستییەکان کرد بۆ خودی مامۆستاو بۆ زانکۆش، وە بەڕێزیان داوای کرد بەردەوام مامۆستایان گرنگی بەم بوارە بدەن و لە گۆڤارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان توێژینەوە بڵاو بکەنەوە، چونکە دوای کاری وانە وتنەوە توێژینەوە زانستییەکان ئەرکی سەرەکی مامۆستایانە، لەم بوارەشدا زانکۆ هەموو کارئاسانی و هاوکاریەک بۆ مامۆستایان فەراهەم دەکات.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ڕێنمایی و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و، ئەوەی خستە ڕوو کە زانکۆ وەک هەمیشە پابەندە بە سەرجەم ئەو ڕێنماییانەوە چونکە دەرکردنی ئەو یاساو ڕێنماییانە بۆ خزمەتکردنە بە زانکۆکان و ڕەوتی زانست لە کوردستاندا.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا مامۆستایان بە پرسیارو ڕونکردنەوە بەشداریان کردو، گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەسەر بابەتەکان بوو بە دوایین بڕگەی کۆبوونەوەکە.

uhd.edu.iq : University of Human Development