کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن KIE له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات
Search

کۆلێجی ياساو ڕامیاری به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن KIE له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی ۆركشۆپیكی ڕێکدەخات


2018-02-12 (الاثنین) [ کلیة القانون و السیاسة ]

سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌نێوان خواستی هاوڵاتیان و ئاستی پیاده‌كردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆى 12-2-2018 کۆلێجی ياساو ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى به‌ هاوكاری په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن (KIE) له‌ چوارچیوه‌ی وانه‌ی (Event Management) له‌ به‌شی دبلۆماسی به‌ ئامادەبوونى به‌شێك له‌ مامۆستایانى زانكۆ و به‌شێك له‌ خوێندكاران لە هۆڵی هونه‌ر سورچی \ کەمپى بنارى کۆیژە ۆركشۆپیكی بە ناونیشانى (سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌نێوان خواستی هاوڵاتیان و ئاستی پیاده‌كردنی له‌ هه‌ریمی كوردستان) پێشكه‌شكرا كه به‌م شێوه‌یه‌ خوارةوة بوو :-


- هەڵشۆ عبدالفتاح : ئەندامی پەیمانگەی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن  لەسەرەتای ۆركشۆبه‌كه‌دا باسی لەکۆی ئەو پڕۆژەو بەرهەمانە کرد، کە رێکخراوەکەیان لەماوەی رابوردودا لەبواری لامەرکەزییەتدا بەرهەمیانهێناوە.


  • - ڕۆڤیا سامان و شازین هێرش: دوو ئەندامی گروپی لامەرکەزیی لەسلێمانی و خوێندکاری به‌شی دیبلۆماسیەت و پەیوەندییە گشتیەکان ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە چەندایەتییەیان بۆ ئامادابوان ئاشكراكرد، کە لەژێر ناوی (سیستمی لامەرکەزی لە نێوان خواستی هاوڵاتیان و ئاستی پیادەکردنی لە هەرێمی کوردستاندا) کە  لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو  ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجام درابوو.

  • - ئارام جمال: بەڕێوەبەری پەیمانگەی كوردی بۆ هەلبژاردن وەڵامی ژماره‌یه‌ك له‌ پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌ سه‌باره‌ت ڕاپرسی ولامه‌ركه‌زییه‌ت.

  • - بەیار عمر: نوسەری کتێبی ناعەدالەتی جوگرافی بابەتێکی پەیوەست  بە گرنگی سیستەمی لامەرکەزی لە هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد.

  • - له‌ كۆتایی ۆركشۆبه‌كه‌دا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاری ئاماده‌بووان له‌ لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێز ئارام جمال وبه‌یارعمر درایه‌وه‌.
    - لە کۆتایی چالاکییەکەدا کۆپییەک لە ئەنجامی راپرسییەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی