زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەكات
Search

2016-12-12 (الاثنین) [ جامعة التنمية البشرية ]

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 12/12/2016 مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە شێوازێكی نوێ و جوان پێشوازیان كرد لەو خوێندكارانەی كە بۆ قۆناغی یەكەم و یەكەم رۆژی زانكۆ هاتنە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

وەك پێشتر زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بڕیاری لەسەر دابوو رۆژی 12/12/2016 یەكەم رۆژی دەوامی ساڵی نوێی خوێندنی 2016-2017 بوو بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم.

لەم رۆژەدا ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە سەرپەرشتی یەكەی كاروباری خوێندكاران لە پێشوازی خوێندكارانی تازەدا بوون و بە شێوەی گروپ هاوكاریان كردن بۆ ناساندنی هەموو بەشە جیاوازەكانی زانكۆ.

هەر لەم رۆژەدا كۆلێژی زمان بە سەرپەرشتی بەڕێز د. رەئوف كەریم لە رێورەسمێكی تایبەتدا پێشوازیان كرد لە خوێندكارانی یەكەمی كۆلێژی زمان و تیایدا چەند وتەو رێنماییەك پێشكەش بە خوێندكارانی نوێ كران.

سەرجەم ئەم چالاكییانە لە هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران ئەنجامدران و بوویە مایەی خۆشحاڵی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی.

uhd.edu.iq : University of Human Development