خوێندکارەکان بە رەنگاڵەیی کارەدەستییەکانیان سەرنجی هەمووان ڕادەکێشن
Search

خوێندکارەکان بە رەنگاڵەیی کارەدەستییەکانیان سەرنجی هەمووان ڕادەکێشن


2018-02-02 (الجمعة) [ کلیة اللغات ]

کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خەڵاتی بەخشییە سەرکەواتتوانی پێشبڕکێیەکی

ئەکادیمی

 

 

ئێرە شەقامی ئینگلیزی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە، خوێندکاران خەریکن بانگەشە بۆ دەسترەنگینی و لێهاتوویی و سەلیقەی گروپە جیاوازەکانیان دەکەن، کە هەر چەند خوێندکارێک لە گروپێکدا نمایشی کارێکی دەستی ئەکادیمی و زانستی و کلتوریان کردووە. رۆژی سێشەممە، ۳۰/۱/۲۰۱٨ لە بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشبڕکێیەکی وانەی TEFL بۆ خوێندارانی قۆناغی سێیەم بەڕێوەچوو و سەرکەوتووانی پێشبڕکێکە خەڵات کران. پێشبڕکێکه بە سەرپەرشتیاری م. دارا کەریم مەحمود مامۆستای بەشی ئینگلیزی بەڕێوەچوو کە خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بە هونەری شێوەکاری، کاری دەستی و پۆستەری دیواریی زانستی و ئەکادیمی بەشدارییان کرد و دواتر لە پڕۆسەیەکی دەنگدانی مامۆستایانی کۆلێجی زماندا گروپێک لە خوێندکاران کە هەڵگری کۆدی ژمارە ۱٦ بوون بە زۆرینەی دەنگ بوونە براوەی پێشبڕکێیەکە و لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵات کران. لەگەڵ هاتنە ناو شەقامەکەوە دڵخۆشی خوێندکارەکان و ناوازەیی و رەنگاڵەیی کارە دەستییەکانیان سەرنجی خوێندکارانی هاوڕێ و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی زانکۆ رادەکێشا و جارجاریش دەنکە نوقلێک دەمی ئاادەبوانی شیرین دەکرد مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و ستافی ئەکادیمی زانکۆ بەڕێوەچوو. پەیوەندی بەهێزی نێوان خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلێجی زمانی گەشەپێدانی مرۆیی لەو نمونانەە هاوڕێیەتی و دۆستایەتی و رێز و خۆشەویستییان قسەی سەر زاران و دیاردەی بەرچاوانە، بۆیەش رۆژ بە رۆژ چالاکی ناوازەتر پێشکەش دەکەن. پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەئوف کەریم مەحمود ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە مەراسیمەکەدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. لە بەشێکیتری قسەکانیدا ڕاگری کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی جەختی لەسەر بەردەوامی و ڕەخساندنی زیاتر دەرفەتی چالاکی زانستی، کلتوری و فەرهەنگی زانکۆ کردەوە. زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ماوە چەند ساڵێکی یەکلەدوایەکە لە ریزبەندی یەکەمینی زانکۆکانی کوردستان و عێراقدایە و چالاکییە زانستی و کلتوری و فەرهەنگییەکانی زانکۆ بەشێکی بەردەوامی پرۆسەی گەشەپێدانی پەروەردەیی زانکۆن، لەو ڕووەشەوە کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی پێشەنگە.

 

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی