سەرۆكی زانكۆ بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆ: بەهەوڵ و زانستخوازی بەردەوامتان داهاتووی خۆتان و نەتەوەكەشتان گەشاوە بكەن
Search

سەرۆكی زانكۆ بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆ: بەهەوڵ و زانستخوازی بەردەوامتان داهاتووی خۆتان و نەتەوەكەشتان گەشاوە بكەن


2018-01-25 (الخمیس) [ جامعة التنمية البشرية ]

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 25/1/2018 یەكەی كاروباری خوێندكارانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئاهەنگی ساڵانەی بەخێرهاتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی ئەنجامدا.
ئاهەنگەكە لە هۆڵی پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی لە كەمپی گۆیژەی زانكۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د. مەریوان أحمد رەشید سەرۆكی زانكۆو بەڕێزان یاریدەدرانی سەرۆك و راگرە بەڕێزەكانی زانكۆو ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و خوێندكاران بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئاهەنگەكە بە سروودی ئەی رەقیب و مارشی زانكۆ كرایەوە، پاشان بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكەشی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆ كرد.
بەڕێزیان لە سەرەتای وتارەكەی ئەوەی خستە ڕوو كە ئێوە ئێستا بوونەتە خوێندكار لە زانكۆیەك كە زانكۆی یەكەمە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بۆیە جێگای خۆیەتی كە شانازی بە زانكۆكەتانەوە بكەن. هەروەها بەڕێزیان لە وتەكەیدا تیشكی خستە سەر بنەما سەرەكییەكانی كاری زانكۆ كە بریتییە لە زانستخوازی و هەوڵی بەرەوپێش چوونی بەردەوام، بەڕێزیان ئەوەی بە خوێندكاران وت كە ئێوە بە كێبڕكێتان لەسەر زانست و هەوڵی بەردەوامتان دەتوانن داهاتوو بۆ خۆتان و سەركەوتن بۆ زانكۆ مسۆگەر بكەن و كاری گەورە ئەنجام بدەن.
لە بڕگەیەكی تری ئاهەنگەكەدا بەڕێز بەرپرسی یەكەی كاروباری خوێندكاران كورتە ناساندنێكی لەسەر بەشەكانی یەكەی كاروباری خوێندكاران و چالاكییەكانی خستەڕوو. دواتریش ئاهەنگەكە بە چەند گۆرانی و چالاكییەكی هونەری خوێندكاران بە كۆتا گەیشت.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی