سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە.
Search

سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە.


2017-12-14 (الخمیس) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

بەمەبەستی دیدار و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ و گوێبیستبوون لە گرفت و ڕا و سەرنجی مامۆستایان لە مەڕ پرۆسەی خوێندن و بە ئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردنی زانکۆ و ئاستی زانستی و زانستخوازی،بەڕێز پرۆفیسۆر (د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید)سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی،لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری کۆبوویەوە.
لەوکۆبوونەوەیەدا کەڕۆژی پێنج شەممە،بەرواری ‎14-12-2017 ،بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.ی.د.محسن ابراهیم احمد) ڕاگری کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ئەنجامدراو سەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێج ئامادەی بوون،سەرۆکی زانکۆ وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی هەوڵ و دڵسۆزی مامۆستایان کە هەمووان پێکەوە هۆکاری بەرەوپێشبردنی زانکۆ بووین و شانازی ئەوەمان پێبڕاوە کەچە ندساڵێکە پلەی یەکەمی بەدەستبهێنین،ئاماژەی بەچەندین خاڵی دیکەکرد کە بەگشتی بەرچاوڕوونی بوو بۆ هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی باشتر.دواتر سەرۆکی زانکۆ زۆرترین کاتی دایە مامۆستایان تا سەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنە ڕوو،کەبەگشتی مامۆستایان لە کەشێکی بەرپرسانە و لەهەستی دڵسۆزییەوە دیدو باری سەرنجیان خستەڕوو.
ئەوەی شایەنی باسە ئەم دیدارەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەچوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانیدایە لە گەڵ مامۆستایانی سەرجەم کۆلێجەکان کە لە دەستپێکدا بە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری دەستیپێکرد.

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

uhd.edu.iq : زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی