زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولێكی زانستی بانكی بۆ بانكەكانی سلێمانی كردەوە
Search

2016-12-24 (البست) [ جامعة التنمية البشرية ]

لە میانەی بەردەوامی چالاكییەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی  بۆ خزمەتكردنی زیاتری دام و دەزگاكانی كۆمەڵگا، لە ماوەی رابردوو سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوەو راهێنان خولێكی تایبەتی زانستی دەربارەی (الصیرفە الاسلامیە)ی كردەوە بۆ ژمارەیەك لە بانكەكانی شاری سلێمانی، كە سەرجەم وانەكانی خولەكە لە لایەن بەڕێز ی. پڕۆفیسۆر د. هیوا قەرەداغی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی وترانەوە.

لە كۆتا رۆژی خولەكەشدا كە رۆژی پێنج شەممە 22/12/2016 بوو، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید و بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ  ی.پ.د.هیوا قەرەداغی و پ.د. ئەنوەر محمد ، هەروەها بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم كاك عبدالرحمن بەڕێوەچوو بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرجەم بەشداربووانی خولەكە.

لە رێورەسمەكەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووانی ئەم خولە ئەوەی خستە ڕوو كە زانكۆ هەمیشە دەرگای واڵایە بۆ كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە وەك كارێكی خۆبەخش و خزمەتێك بە كۆمەڵگای كوردستانی.

لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری بانكەكانی بەشداربوو سوپاسی خۆیان بۆ زانكۆ دەربڕی و هیوایان خواست كە ئەم جۆرە هەماهەنگییەی نێوان زانكۆو بانكەكان بەردەوام بێت و خولی زیاتری هاوشێوەی ئەم خولانە بە ئەنجام بگەیەنرێت.

uhd.edu.iq : University of Human Development