مجموعة أخرى من طلبة قسم ادارة الأعمال قامت بسفرة علمية
Search

مجموعة أخرى من طلبة قسم ادارة الأعمال قامت بسفرة علمية

2017-11-29 (الاربعاء) [ کلیة الادارة و الاقتصاد ]

لە چوارچێوەی گەشتە زانستییەکانی خوێندکاراندا لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابووری ، ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٩/١١/٢٠١٧ بەشی کارگێڕی کاری بەیانیان / قۆناغی سێیەم گرووپی ب، گەشتێکی زانسستیان سازکرد بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان .

لەم گەشەتەدا کە بەسەرپەرشتی (م.ی نیشتمان عسمان محی الدین) سازدرابوو ، خوێندکاران سەرجەم بەش و وێستگەکانی شوێنی ناوبراویان بەسەر کردەوە و سەرپەرشتیارانی ئەو وێستگەیە ، بە سوپاسەوە باسیان لە مێژووی دروستبوونی وێستگەکەیان بۆ خوێندکاران کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥ ، هەروەها باسیان لە شێوازی کارگێڕی و چۆنییەتی بەڕێوە بردنی وێسگەکە و شێوازی هەڵسوکەوت و ڕەفتار و پەیوەندی نێوان بەڕێوبەر و فەرمانبەران کرد .

شایەنی باسە سەردانەکە ڕۆڵێکی باشی هەبوو لەبەرچاوڕوونی خوێنداکاران لەڕووی کارەکی و پراکتیزەییەوە بۆ وانە تیورییەکانیان بەتایبەتی لەبابەتی (نظرية المنظمة والسلوك التنظيمي)دا.

جێی ئاماژەیە کە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان یەکێکە لە وێستگە ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.

سوپاس بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دوکان کە بۆ جاری دووەم پێشوازیان کرد لە خوێندکارانی کۆلێجی کارگێری و ئابووری.

uhd.edu.iq : University of Human Development