لماذا يستمرطلاب قسم الدبلوماسية والعلاقات العامة بأكمال دراستهم في الجامعة؟
Search

لماذا يستمرطلاب قسم الدبلوماسية والعلاقات العامة بأكمال دراستهم في الجامعة؟


2017-10-27 (الجمعة) [ کلیة القانون و السیاسة ]

بەمەبەستی زانینی تێروانینی سەرۆکایەتی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە گشتیەکان و  دەستکەوتنى وڵامی بەشێکی زۆر لەو فێرخوازانەی پرسیاریان لەسەر ئەم بەشە هەیە ئەم چاوپێکەوتنەمان لە گەڵ مامۆستا کاردۆ رەشید بریاردەری بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییەگشتیەکان ئەنجامدا.
 
بۆچی ئەم بەشە گرنگە؟
 
ئەم بەشە دوو بواری سەردەمی و گرنگی لەیەککاتدا و پێکەوە لە یەک بەشدا کۆکردوەتەوە کە ئەوانیش هەردوو بواری دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە گشتیەکانە و وێڕایی پەیوەندی لە نێوان هەردوو بوارەکە هەریەکێکیشيان رۆڵێکی کارا دەبینن لەم سەردەمەدا؛
سەبارەت بە بواری دیپلۆماسیەت: خوێندنی دیپلۆماسیەت لە ئاستی جیهاندا وەکو بەشێکی سەربەخۆ نۆێیە و هاوکات تێکڕای دیپلۆماتکارانی کورد لە کونسوڵخانە  و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە  دەرچوی بەشی دیپلۆماسیەت نین چونکە بەشێکی وا نەبووە تا لێیبخوێنن، واتە ئەم بەشە دەیەوێت خوازیارانی کاری دیپلۆماسیەت بەشێوەیەکی زانستیانە پێبگەیەنێت. هاوکات زانستی پەیوەندییەگشتیەکان رۆڵێکی کارا دەبینێت لە دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندی و پاراستنی ناوبانگ و وێنەی دامەزراوە و کۆمپانیاکان لە دیدی گشتیدا. لە ئاستی توانستییشدا رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بوارەکانی: راگەیاندنی دامەزراوە و کۆمپانیاکان، بازارگەری، سازکردن و بەرێوبردنی کەمپین لە بواری وشیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و تەندروستی و ژینگەیی و پەرە پێدانی دیموکراسیەت. 
 
دەرچوانی ئەم بەشە لە کوێ دەتوانن کار بکەن؟
 
بواری کارکردنی ئەم بەشە زۆر فراوانە، بۆنمونە لەبواری دیپلۆماسیەتدا دەتوانن لە کونسوڵخانە و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەلی کاریان دەستبکەوێت، لە ئەگەرى بەدەست نةهینانى کار لە بواری دیپلۆماسیەت ئەوا دەتوانن وە کو بەرپرسی راگەیاندن و پەوەندییەگشتیەکانی سەرجەم دام و دەزگاکان کاربکەن، وێرای بواری راگەیاندن و بازارگەری (مارکێتین) لە سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆی و بیانیەکان.
 
لە روی زانستیەوە چی ئامادەکاریەک بۆ ئەم بەشە کراوە یان چی جیاوازیەک وتایبەتمەندییەکی هەیە؟
 
خوێندن لەم بەشە بەزمانی ئینگلیزیە و سیستمى بۆڵنیا پەیرەو دەکات کە سیستمی خوێندنی زانکۆکانی یەکێتی ئەوروپایە، سیتمێکی جیهانی وپێشکەوتو و سەردەمیانەیە و هەروەها متمانەی زیاتر لای دەرچوانی دوروستدەکات کە دەبێتە هەڵگری بروانامەیەکی ئەوروپی ئاسا.
 
ئایا ستاف و مامۆستایایانی واتان هەیە بتوانێ سیستمی ئەوروپی بەسەر خوێندکارەکان جێبەجێبکات؟
 
کۆی ستافی ماموستایانی بەشەکەمان بروانامەی ماستەر یان دکتۆرایان لە زانکۆکانی ئەوروپا و ئەمەریکا بەدەستهێناوە و تیاشیاندایە لە ئەوروپا و ئەمەریکا وەکو مامۆستا کاری کردوە.
 
ئایا مامۆستای بیانیتان هەیە؟
 
بونی مامۆستای بیانی زۆرگرنگە بە تایبەتی لە بواری زمانی ئینگلیزی، بەردەوام لە هەوڵداین مامۆستای بیانی بهێنینە ریزی ستافەکەمانەوە، وە ئێستا مامۆستای ئەمەریکیمان هەیە و بریاریشە
مامۆستای دانیمارکی و ئەڵمانی و میسری لەم ساڵی خویندن دەرس بە خوێندکارەکانمان بڵێنەوە.
 
ئایا مەرجی نمرە و تەمەن لەم بەشە چۆنە؟
 
ئەو خوێندکارەی تێکرای نمرەکانی لە پۆلی شەشی زانستی یان وێژەییی لە 60 و سەروری شەستەوە بێت بێ گوێدانە تەمەن لە بەشەکەمان وەردەگیرێت ، واتا مەرجی تەمنمان نییە، و  خوێندکارمان لە تەمەنە جیاوازەکان هەیە.
 
ئایا خوێندنی کۆی هەموو وانەکانتان بە زمانی ئینگلیزی نابێتە کێشە؟ چونکە زۆربەی خوێنکاران زمانی ئینگلیزیان باش نییە؟
 
بەداخە ئەوە ڕاستە، بەڵام ئێمە ساڵی یەکەممان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی تەرخان کردوە و لە ساڵەکانی دواتریش دەرسی تایبەتمان بە زمانی ئینگلیزی هەیە، لە روی پراکتیکیشەوە بۆمان دەرکەوتوە کە خوێنکارمان هەیە لە سەرەتادا کە هاتووە ئاستی زمانی لە و پەری لاوازی و خراپی بووە، بەڵام بە هۆی هەوڵی ماموستاکان و خوێنکار خۆشیەوە بەتایبەت، زمانی بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو گەشەی کردوە، زۆربەی خوێندکارانمان زۆر هەست بە دڵخوشی دەکەن کە بەشەکە بەزمانی ئینگلیزییە چونکە فیربونی زمانی ئینگلیزی وێرای ئەوەی بۆ ژیانی کارکردنیان لە داهاتوو گرنگە خۆشی لە خۆیدا دەستکەوتە.
 
 وەکو دەزانن کوردستان بەقەیرانی دارایی تێدەپەرێت چی ئاسانکاریەکتان کردوە بۆ خوێندکاران؟
 
سیتمی کرێی خوێندن زانکۆ رێکی دەخات و لە دەسەڵاتی بەشەکان نییە، ئەوەی دیارە زانکۆیی ئێمە پرۆژەیەکی بازرگانی و سەرمایەداریی نییە تا ئامانج قازانجبێت، چونکە لە بنەرەتدا قازانج نەویستە ئەمەش وایکردوە کرێی خوێندنی لە هەموو زانکۆکانی تر کەمتر بێت بە ئەندازەیەک لە زۆربەی کرێی خوێندنی زانکۆکان و تەنانەت لە زۆربەی باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتایی و ئامادەییەکانیش کەمتر بێت وێرای پەیروکردنی پێدانی کرێی خوێندن بەشێوەی قیست کە لە قۆناغەکانی 2 و3 و4 ی خوێندن بە شەش قیست دەدرێت ئەمەش ئاسانکاریەکی باشە.
uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development
uhd.edu.iq : University of Human Development