دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی
Search

دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی


2017-09-15 (الجمعة) [ کلیة القانون و السیاسة ]

ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌رۆ بەروارى 14-9-2017 کۆلیجى یاساو ڕامیارى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى بە سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی دڵنیایی کۆلیج وبه‌ئامادەبوونى مامۆستایان کۆلیج لە هۆڵى کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌نته‌ری توێژنه‌وه‌ کەمپى بنارى کۆیژە پانێڵێک پێشکەشکرا بە ناونیشانى (دۆخی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی) پێشکه‌شکرا که ‌له‌لایه‌ن م. طارق ئیداره‌درا.
م.طارق کاکه‌ره‌ش سه‌ره‌تایه‌کی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی هه‌ریم و هه‌ڵوێستی ووڵاتانی هه‌ریمی نیوده‌وڵه‌تی باس لێوه‌کرد و کۆمه‌ڵێ پرسیاری خسته‌به‌رده‌م مامۆستایان بۆ گفتوگۆکردن به‌م شیوه‌یه.‌
هه‌ڵوێستی ووڵاتان:
1. ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌تیده‌کاته‌وه‌؟
2. تورکیا ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌‌؟
3. ووڵاتانی عه‌ره‌بی داوای دواخستنی ده‌که‌ن و ده‌ڵین کیشه‌کان له‌گه‌ڵ بغداد چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟
4. ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌یی عیراقدایه‌و داوای دواخستی ده‌کات(باڵوێز+ ماکورک)، ئه‌گه‌ر نه‌کرێت ئه‌ڵته‌رناتیڤکه‌ی چییه‌؟
5. به‌ریتانیا داوای دواخستنی ده‌کات؟ 
6. ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێستا کاتی نیه‌؟
7. ئه‌مین گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان(ڕنگونیو گۆتێرش) چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رێگای گفتوگۆ؟
پرسیاره‌کان:
1. ئایا کاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌کونجاو ده‌زانی؟
2. ریفراندۆمی هه‌رێم ماناییکی ره‌مزی هه‌یه‌، پابه‌ندبوونی یاسایی تێدانیه‌، واتا نه‌له‌ناوخۆی هه‌رێم به‌پرۆسه‌یه‌کی یاسایی تیپه‌ریوه‌نه‌له‌گه‌ڵ بغداد رێکه‌وتن هه‌یه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌چۆن له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وهه‌نگاوه‌کانی داهاتوودا یه‌کده‌گرێته‌وه‌؟
3. ئایا ئه‌م ریفراندۆمه‌ئامانجی‌حزبی وشه‌خێییه‌یان مه‌به‌ست ده‌وڵه‌ت دارییه‌؟
4. هیچ پرۆژه‌یه‌کی نوسراوی هه‌نگاوه‌کان ورێوشۆنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بوونی نیه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌چۆن لێکده‌در‌یته‌وه‌؟
5. ئایا به‌م په‌رته‌وازه‌یه‌ی ناوماڵی کورد ریفراندۆم ده‌رکرێت ؟
6. بۆچی کۆمه‌ڵ وگۆڕان زۆر جدی نین له‌م پرسه‌؟
7. حیزبه‌کان، جگه‌له‌پارتی، چه‌نده‌خاوه‌نی گوتارو هه‌ڵسه‌نگاندن ولیکۆلینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بوون، یان چه‌نده‌شوێن که‌وته‌ی گوتاری پارتین؟
8. ئه‌گه‌ر ریفراندۆم کراو سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌ندرا، ئایا به‌م سستمه‌سیاسیه‌ده‌توانین ده‌وڵه‌تداری بکه‌ین ؟
9. چۆن هه‌ره‌شه‌کانی بغداد بۆ سه‌ر هه‌رێم هه‌ڵده‌سه‌نگینی؟ به‌تایبه‌تی کاتێ په‌رله‌مان رێگای داوه‌به‌سه‌رۆ‌ک وه‌زیران یه‌کپارچه‌یی خاکی عیراق بپارێزیت ، وئایا سه‌رۆک کۆمار ده‌توانێ ره‌تبکاته‌وه‌؟
10. ئایا ئێران و تورکیا پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم سنووره‌کان داده‌خه‌ن ، هه‌نگاوی داهاتوویان چیی ده‌بێت؟
شیکردنه‌وه‌ی مامۆستایان
1. د. سامان فوزی:
بە داخەوە دوای ئەوەی جارەسەرکردنی ناوجە جیناکوکەکان لە دەستوری عێراقی دا وبە ئاگاداری ئەمەریکا لە دەستوری عیراقیدا جیکرایەوە بە لام عیراق خوی دزیەوە لە جیبەجی کردنی ئەم دوسیەیە کە گرنگترین داواکاری کورد بو خۆی دزیەوە!لەخولی پیشوی پەرلەماندا مام جلال سەرۆک کۆمار پرۆژە یاسای جاککردنەوەی سنوری ئیداری پاریزگاکانی ناردە پەرلەمان بەلام فەرامۆشکرا لەم خولە پەرلەماندا تەنانەت ریگەنەدرا لیژنەی جاودیریکردنی مادەی ١٤٠ دروست بکریت وتەنانەت حکومەتەکەی عبادی ھیج وەزیریکی بە ئەم مەبەستە دیاری نەکرد..بۆیە ورد بریاری ریفرلندومی دا لە کرکوک وناوجە جیناکوکەکان وەک کاردانەوەیەک بۆ سیاسەتە ھە لەکانی عیراق و پەشیمانبونەوەی لە بەلینەکانی..کورد مافی خویەتی ھەنگاو بۆ بیشەوە بنیت بەلام دەبی حیساب بۆ رای ئەمەریکا بکات..ئیتر کورد جاریکی دیکە ناگەریتە دواوە بۆ بیش داواکاری ریفراندوم ھەتا ئەگەر ریفرانومیش دوابخرێت لە بەر داواکاری نیو دەولەتی وبە زەمانەتی نوسراو
2. م. فلاح مصطفی:
هۆکارێکی واقعیانە بۆ هۆکاری درۆست بوونی کێشە لەنێوان هەرێم وبەغدا! دوور لە ئینتیمای حیزبی ونەتەوەیی کێ بەرپرسە لەکێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا؟ ئەگەر بروانینە مێژوو لەپێش ساڵی ۲۰۰۵ هیچ کەسێک ولایەنێک بەعەرەب وتورکمان وکورد وعەجەم ناتوانێت بلێیت حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدا زولم وغەدریان لەکورد نەکردووە! بەڵام لەدوای رووخانی حکومەتی بەعس وهاتنی هێزی هاوپەیمانان ودروست بوونی دەولەتی عیراقی فیدرالی ودەنگدان بەدەستوری ساڵی ۲۰۰۵ وەزعی کورد لەکوردستان گۆرانێکی جۆری بەخۆیەوە بینی چی لەرووی بەشداری کردن لەدەسەڵاتی بەرێوەبردنی عێراقی فیدرال وچی لەبێدانی مافە داراییەکانی کوردستان وچی لەکرانەوەی هەرێمی کوردستان بەرووی ووڵاتانی دەرەوەدا نموونەش کردنەوەی دەیان نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەووڵاتانی جیهان وکردنەوەی دەیان قونسلیاتی ووڵاتانی دەرەوە لەهەرێمی کوردستان؛ وئەتوانم بلێم لەمێژووی نوێی نەتەوەی کورد لەعێراق ئەو سەردەمەی دوای دەستوری ۲۰۰۵ بەسەردەمێکی زێرین دا دەنرا ودا دەنرێت. کێشەکان: ۱- ناوچە جێی ناکۆکەکان یەکێکە لەکێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا کەلەچوار چێوەی دەستوری عێراق چارەسەری بۆ دۆزرابووەوە بەڵام چی حکومەتی عێراق وچی حکومەتی هەرێم پابەند نەبوون بەدەستور بۆ چارەسەر کردنی بەرێگای ئاشتیانە ویاساییانە وبووە هۆکارێک بۆ دروست کردنی درز لەنێوان بەغدا وهەرێم. ۲- بوونی نەوت وغاز لەو ناوچانە ولەناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان ومامەڵەی خراپی سەرانی کورد بەتایبەتی سەرکردەکانی پارتی ویەکێتی کەرۆڵی خۆیان لەدەست دا ولەفەسادی ئیداری وئابوری وسیاسی تێوەگلان. ۳- کێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان وقۆرغکردنی دەسەڵات ودەست تێوەردانی حکومەتی عێراق هۆکارێکی تری دروست بوونی کێشەکان بوون لەنێوان هەرێم وبەغدا. ٤- هاوکاری کردنی سونە دژی شیعە لەلایەن سەرکردەکانی پارتی وهاتنی داعش وداگیر کردنی زۆربەی زۆری ناوچە سونییەکان بووە هۆکار بۆ هەلوێست وەرگرتن لەلایەن حکومەتی بەغدا ودروست بوونی کێشەی زیاتر لەنێوانیان.
3.م. کاروان اورحمان:
ئەمرۆراپرسی بۆتە بابەتێکی گەرم وگوڕ هەموولایەکی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووەک بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە جگە لە لەسەرکردایەتی سیاسی کورد هیچ تاکێکی کورد ئاگاداری وردەکاری بابەتەکە نین (دیارە ئەمەش بەهۆی ناشەفاف بونی سیاسەتی کوردییەوە بەرانبەر بە هاونیشتمانیان)، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە سەرکردایەتی کورد تا ئەم کاتە پێداگرییەکی زۆر ئەکەن لەسەر ئەنجامدانی راپرسی لە کاتی خۆیدا لە ٢٥ ٩ ٢٠١٧.
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەو ئاماژانەن کە لەم چەند رۆژەدا سەریان هەڵداوە، لەرابردودا ئەوترا هیچ دەوڵەتێک دژی ئەم پرسە نییە، بەڵآم ئێستا وڵاتانی ناوچەکە بەراشکاوی دژایەتی خۆیان راگەیاندووە و بەناراستەوخۆ باس لەبەکارهێنانی هێز ئەکەن، ئەمریکا لە رێی نوێنەرەکەیەوە (برێت ماکگۆرک) داوای ئەنجامنەدانی راپرسی دەکات و بە ئاشکرا داوای رێککەوتن لەگەڵ بەغداد دەکات، کۆمکاری عربی بەکۆی دەنگ رەتی ئەنجامدانی راپرسی دەکەن، پەرلەمانی عێراق دەڵێ بەکۆی دەنگی عربی دژایەتی خۆی بۆ راپرسی راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی عێراق (ابراهیم جعفری) هەرەشەی ئەنجامدانی راپرسی کردو وتی ئەگەر ئەنجام بدرێت کورد دەبێت باجی قورس بدات.
هەموو ئەم هەڕەشانە لە لایەک و پێداگری بەشێک لە سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ ئەنجامدانی پرسەکە لەلایەکی تر، بۆیە زەحمەتە خوێندنەوەیەکی ورد بکرێت بۆ ئەم بابەتە گرنگە نیشتمانییە.
4. م. کاردۆ کریم
ھەریمی کوردستان لەدوای ئەنجامدانی ریفراندوم جون ئەتوانیت بەرەنکاری سیاسەتەدژەکانی ھاوسیکانی و وولاتان تری وەک ئەمریکا و ئەوروپابیتەوە؟ 
بۆ ھەموو دوخیکی نوی ئەبیت زەمینە سازکرابیت وە بو ھەموو پلانیک لەئەگەری سەرنەکەتنیدا ئەبیت پلان (بی) ھەبیت. بەلام ئەمەی لەھەریمی کوردستاندا ھەیە تارادەییەکی زور جیگای پرسیارە بەوەی بنەمای بەریوەبردن و حکومرانی کردن تارادەییەکی ئەوە ئەسەلمینیت کە کاربەدەستانی وولات سیاسەت لە سەر بنەمای مەودای کورت و دریژخایەن ئەنجام نادەن بەلکو بەپێچەوانەوە یاتر حەز و خواست و بەرژەوەندی تاکیک بووە یان لایەنیکی ھەژموون خواز. بو پرسی ریفراندومیش ھەمان عەقلیەتە ئەم پرسە ئەبات بەریوە وە مەترسی ئەوە ئەکریت شکستیکی گەورە بەسەر ئەوەی کە پیی ئەوتری ھەریمی کوردستان بھینیت.

 

uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development uhd.edu.iq : University of Human Development