سێ گۆڵی خاوێن کەشکۆڵی یاریزانان بوو ... کۆلێجی زمان کلاسیکۆی ئەمساڵی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بردەوە
Search

سێ گۆڵی خاوێن کەشکۆڵی یاریزانان بوو ... کۆلێجی زمان کلاسیکۆی ئەمساڵی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بردەوە

2017-04-05 (الاربعاء) [ کلیة اللغات ]

 لە یاریی کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییدا خوێندکارانی بەشی عەرەبی – کۆلێجی زمان بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە بەشی دارایی و بانکی کۆلێجی کارگێڕی و ئابووریان بردەوە و کاسی خولەکەیان بەرزکردەوە. 

 ئەمرۆ چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ لە کەمپی سەرەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بناری گۆیژەی شاری سلێمانی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو، خوێندکارانی بەشی عەرەبی – کۆلێجی زمان لە    یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی خوێندکارنی بەشی دارایی و بانک – کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری بوونەوە و یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان بردەوە. 

 لە درێژەی چالاکییەکانیدا، یەکەی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولی تۆپی پێی بۆ خوێندکارانی هەردوو دەوامی بەیانیان و ئێواران و هەردوو کەمپی گۆیژە و قەرەداغی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی کردەوە. و لە خولەکاندا    خوێندکارانی بەش و کۆلێجەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە 50 تیپی وەرزشی بەشدارییان کرد. 

 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا بەشی عەرەبی – کۆلێجی زمان کاسی خولەکەیان بەرز کردەوە و سێ گۆڵی زێڕینی بێبەرامبەریان تۆمار کرد. 

 گێمی یەکەمی یارییەکە لەگەڵ چەند هەوڵێکی کاریگەر و تەکنیکیی بەرزی یاریزانانی بەشی عەرەبی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، دواتر لە گێمی دووەمدا یارییە سەرنجڕاکێشەکەی یاریزانانی بەشی عەرەبی ئەنجامی زێڕینی لێکەوتەوە. 

 لە خولەکی یەکەمی گێمی دووەمی یارییەکەدا یاریزان (بڕوا محەمەد) بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، پاش چەند هەوڵێکی ناوازەش و لە خولەکی 40 دا یاریزان (عەبدولسەلام ئەحمەد) گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکەش  لە گەرمەی هاندانی گەرموگوڕی هاندەراندا، (بڕوا محەمەد)ی هێرشبەری بەشی عەرەبی گۆڵی دووەمی خۆی و گۆڵی سێیەمی بۆ بەشی عەرەبی تۆمار کرد و ئەنجامی یارییەکەش بە بێ هیچ گۆڵێکی بەشی دارایی و بانکی کۆلێجی کارگێڕی و ئابوری کۆتایی   هات.

 خولی تۆپی پێی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە بەشداری 24 تیپی بەیانیان و 16 تیپی ئێواران لە بناری و گۆیژەی شاری سلێمانی و 6 تیپی بەیانیان و 10 تیپی ئێوارانی کەمپی قەرەداغ بەڕێوەچوو.

uhd.edu.iq : University of Human Development